تاریخ: ۱۳۹۹/۷/۱۹
"شەونم" شاعیری نەتەوەیی کورد كۆچی دوایی كرد
بە پێی هەواڵیی هاژە ئەمڕۆ شەممە 19ی ڕەزبەری 99ی هەتاوی عەلی عەبدوڵڵا سۆفی ناسراو بە ع. ع. شەونم شاعیری نەتەوەیی كورد لە تەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئەم شاعیرە ساڵانێكی زۆر خزمەتی شێعری كوردی كردووە، زۆرترین ناوبانگیشی بە شێعری "نەورۆز" دەركردووە.
عەلی عەبدوڵا سۆفی ناسراو بە "ع. ع شەونم" لە ساڵی 1925 لە هەڵەبجە لە دایك بووە و یەكێكە لە شاعیر و نووسەرە دیارەكانی كورد.
ع.ع. شەونم ، ماوەیەكی زۆرە خەریكی  خزمەتكردنی ئەدەبی منداڵان و نەتەوەیی بووە و خاوەنی چەندین  شاكاری گەورەیە، یەكێك  لەو بەرهەمانەی هەمیشە لە دڵی هەموواندایە سروودی "جەژنە جەژنە جەژنی نەورۆزە... بە تیشكی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە"یە.
شاعیر خاوەنی 12 بەرگی كتێب و شێعرە لە ساڵی 2018 داواكار بوو لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی كوردستان ئەم كتێبانەی بۆ چاپ بكەن.