به پێی هه‌واڵیی هاژه، ژمارە 213ی گۆڤاری کۆمەڵایه‌تی، فەرهه‌نگی، ئه‌دەبیی مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.
له‌م ژمارەیه‌دا که به وێنه‌یه‌کی چیا حەسەنخاڵی له ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار ڕازاوەتهوه کۆمەڵێک بابه‌ت و نووسراوەی ههمهڕەنگ و به ڕۆژ له چاپ دراوە.
له سەروتاری ئه‌م ژمارەی گۆڤاری مەهاباد له ژێر ناوی "گەندەڵی و شکۆی شار" به قەڵه‌می ئه‌حمه‌د به‌حری وەک مودیر مەسئوول باس لەم ڕووداوانەی دوایی شاری مەهاباد و گەندەڵی ماڵی ئه‌ندامانی شووڕای شار کراوە. له بەشێک له سەروتاردا هاتووه: ... ئه‌وەی بووە به ئازار لەم نێوەدا، شکانی شکۆی شار و فەخر و شانازای و پێشینه‌ی پڕشەنگدارییهتی و برینهکۆنی "خۆخۆریی کورد" پێی تهشەنا بووەتەوە؛ شەقامی کوردی سەرەڕای ئاگاداری دەسیسە و پیلانی هەڵبژاردنەکان، تووڕە و به داخەوە بۆ ئەم کەش و هەوا نه‌گونجاو و نالەبارەی هه‌نووکه‌یی..."
لە بەشی کۆتاییشدا دەڵێ: "شاری ئێمه به سارمبەگ و زاوابووک و خەزایی و پشت قەڵا و تهشکوداوێنیانهوە، به گومبەزانی و گڵکۆی هونه‌رمەندانی و پەیکه‌ری هونه‌رمه‌ندانی و پەیکهرەی شاعیرانییهوە، له بەر چاومان دیمه‌نه‌که‌ی ئاهوورایییه، پارچه‌یه‌که لەو به‌هه‌شته‌ی خوا به ئیماندارانی وەعدە داوە. بۆیه ناتوانین دژ نه‌بین لەگەڵ هه‌مووی ئه‌و کردەوانه‌ی شکۆی شارمان دەشکێنێ. ڕوخساری ئه‌م پارچە به‌هه‌سته هه‌ره زیندووەی نیشتمانمان دەشەمزێنێ. ناتوانین دژ نه‌بین لەگەڵ گزه و فەرتهةان، بحەجمێن لەگەڵ ناحەزان و ئه‌وانه‌ی نیشتمان به لایانهوە بهلاشە."
به‌شێک له‌و بابەتانه‌ی لەم ژمارەیه‌دا له چاپ دراون بریتین له: شەجەریان و هونەری سەرفرازی/ عەزیز وەلیانی، ئه‌و ئهفسەرە کوردەی ملی شێخ سەعید پیرانی.../ جەبار قادر، موجتەبا میرزاده؛ هەڵکەوتەی بواری مۆسیقا/ کاوە فەقێزاده، ژیانی هەموو کەس خەوێکه و خەیاڵ/ عەبدوڵڵا سەمەدی و...
ئه‌وەی جێی سرنجه له بەشی کۆتاییدا کۆمەڵێک وێنه به ناوی برووسک له هێندێک وێنه‌گر بڵاو کراوەته‌وە و بڕیاره له‌مه به‌دواش درێژه‌ی هه‌بێ. هەر وەها ژمارە 100ی گۆڤاری کانی بۆ منداڵان وەک پاشکۆی ئه‌م ژماره نوێیه‌ی مەهاباد بڵاو بووەتهوە.
گۆڤاری مەهاباد به مودیر مەسئوولی و خاوەن ئیمتیازی ئه‌حمەد به‌حری، دەستهی نووسەران عەزیز وەلیانی، نه‌سرین جەعفەری، سواره فتووحی و ئه‌می گەردیگلانی یه‌که‌م ژمارەی خۆی له 31ی خاکەلێوەی ساڵی 1380ی هه‌تاوی بڵاو کردووەته‌وە.