هونەرمەند سەلاح خزری لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری هاژە ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەشداری فێستیواڵێکی نێونەتەوەیی فۆلکلۆری و کەلەپووری لە شاری مادریدی وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێ، بە نێوی گرووپی "سازینەی ئێران" و بە نوێنەرایەتی وڵاتی ئێران لە چوارچێوەی گرووپێکی فەرهەنگی بانگهێشت کراوین.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەو فێستیواڵە بە نێوی "لێناوی دێنا" لە شاری "ماتادۆر"ی مادرید لە لایەن شارەداری ئەو شارە بەڕێوەدەچێ.
هونەرمەند سەلاح خزری ڕاشیگەیاند: لەو فێستیواڵەدا 33 وڵات بەشدارن کە بۆ ماوەی 8 ڕۆژ لە 23-15ی دێسامبێر بەڕێوە دەچێ کە گرووپی فەرهەنگی ئێران لەخۆگری 7 هونەرمەندی کورد، لۆڕ، بەختیاری، گیلەکی، مۆسیقای باشووری ئێران و هەروەها شاهنامە خوێنەکە.