تاریخ: ۱۳۹۹/۶/۷
گەورەترین قاوەخانە و ناوەندی فەرهەنگی له هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

 

  بەپێی هەواڵیی هاژە قاوەخانەی نازدار حەیران بە ڕووبەری زیاتر لە هەزار میتر لەسەر دەستی چەند نووسەر و ڕۆژنامەوانی هەولێری بنیات نراوە.

قاوەخانەکە دوو باخچەی گەورەی هەیە کە یەکێکیان تایبەتە بە نووسەران و کۆڕ و سیمینار بۆ شاعیران و چیرۆکنووسان و ئێوارەکۆڕ و سازدانی دیبەیت و ڕاگۆڕینەوەی ڕەخنەگران.

سێ هۆڵی مامناوەندیشی هەیە کە لە ڕۆژانی سارد و زستاندا بۆ سیمینار و کۆڕ و دیبەیتەکانی ڕووناکبیران بەکار دەهێنرێت.

باخچەی دووەم زیاتر تەرخان کراوه بۆ چالاکی "میوزیکی زیندوو" لەگەڵ پێرفۆرمانس و پێشانگای شێوەکاران، سەرەڕای بوونی چوار هۆڵی دیکە بۆ ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر.

بە گوتەی بەڕێوەبەرانی، ئەم قاوەخانەیە گەورەترین قاوەخانەیە لە شاری هەولێر و ئامادەی خزمەتە بە نووسەران و ڕووناکبیران

دلاوەر ڕەحیمی یەکێک لە بنیاتنەرانی ئەو قاوەخانەیە لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی دەڵێت:

قاوەخانەی نازدار حەیران،

بۆ کۆتایی‌هێنان بە بێ‌شوێنی هونەرمەندان و نووسەران و چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران.

بۆ کۆتایی‌هێنان بە گرانی قاوە و شەربەت و سالاد.

بۆ کۆتایی‌هێنان بە عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی داخوازی قاوە و چایی و ...

بۆ کۆبوونەوە و جەمی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و چالاکەوانەکان و .....

بۆ خوێندنەوەی کتێب و بڵاوکراوەکان... تەنانەت بۆ نووسینیش.

بۆ زیندووکردنەوەی بۆنە کولتووری و نەتەوەییەکان.