تاریخ: ۱۳۹۹/۶/۷
ناڕەزایەتیی شاعیری مەهابادی لە شێوازی لەچاپدانی شێعرەکانی


بە پێی هەواڵیی هاژە، قاسم موئەیەدزادە، ناسراو به هەڵۆ، بە بڵاوکردنەوی نامەیەکی سەر ئاوەڵە لە ژێر ناوی "یەک حەیف و سەد مخابن" ناڕەزایەتی خۆی لە هەمبەر شێوازی لەچاپدانی بەرهەمە شێعرییەکانی نیشان دا.

ئەو شاعیرە مەهابادییە لە بەشێک دەقی نامەکەیدا دەڵێ:

"ئێمە کە نوسخەیەکی بێ‌هەڵە‌وپەڵەمان بۆ بەڕێ کردبوون، بەر لە لە ئاگاداریمان، ئەو کتێبە وەک شەختەی پاییزی لێ دابێ و وەبەر بولەرزەی نەهاتی کەوتبێ، ئاداری لەبەر پادارییەوە نەمابوو بڵاو بۆوە."

لە بەشێکی دیکە لە نامەکەی مامۆستا هەڵۆدا هاتووە: "ئەم بەرهەمە بە هیچ کلۆجێک پەسەندی من نەبووە و مافێکی بەسەر مندا نییە."

بەرهەمی نوێی قاسم موئەییەدزادە "هەڵۆ" لە ژێر ناوی "برووسکە و ڕەهێڵەی دوای برووسکە" لەسەر دەستی چاپەمەنی مادیار لەچاپ دراوە، کە لەخۆگری بەشێک لە شێعرەکانی کتێبی برووسکە و هێندێک لە شێعرە تازەکانی ئەم شاعیرەن.

قاسم موئەیەدزادە، لەدایکبووی ساڵی ۱۳۳۱ی هەتاوی لە شاری مەهابادە کە لە بواری شێعر و چیرۆکدا چالاکی بەرچاوی هەیە.