پرۆژەی لێکۆڵینەوەی ئەدەبیی "دەلاقە" کە لە ڕەهەندی مێژوویی و ڕەخنەگرانەوە پەرژاوەتە سەر ژانرە جیاجیاکانی ئەدەبی کوردی لە کوردستانی ئێران، کە زنجیرەیەک کتێبە و لە نووسین و ئامادەکردنی "شەریف فەلاح" نووسەر و توێژەری کوردە، لە شەش بەرگ و لە دووتوێی سێ هەزار و 684 لاپەڕە لەلایەن بڵاوکەرەوە "کتێبی مادە"ەوە چاپ و بڵاو کرانەوە.
ئەم زنجیرە کتێب و پرۆژە ئەدەبییە کە لەلایەن نووسەر و ئامادەکارەوە ماوەی 11 ساڵ کاری لەسەر کردووە، بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی و بە پۆلێن و جیاکردنەوەی ژانرە جیاوازەکانی ئەدەبی کوردی لە کوردستانی ئێران و بە دوو شێوازی وتووێژ و وتار و لێکۆڵێنەوەی ئەدەبی و زمانی کارت تێدا کردووە.
خاڵی بەرجەستەی ئەم پڕۆژەیە لێرە دایە كە جیاوازییەکان و دەنگ و بۆچوونی جیاواز و فرەدەنگی و بەرفرەهیی تێدا بەرچاوە. لێرەدا باشار (تقابل)ی روانگە و بۆچوونە جیاواز و دژ بە یەكەكان دەردەكەون و بەرفرەهیی روانگەكان، هەروەها لە دووتوێی بابەت و دیمانەكان لەگەڵ شاعیران، توێژەران، چیرۆکنووس و ڕەخنەکار و ئەدیبانی ناوچەكانی ئیلام، كرماشان، هەورامان، سنە، موكریان، ورمێ و تەنانەت كوردانی خوراسان، سەرلەبەری زاراوەكانی زمانی كوردی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران، خراونەتە بەرباس و لە ڕوانگەی جیاوازەوە هەڵسەنگێندراون.
لە پرۆژەی ئەدەبیی دەلاقەدا کە بە دوو شێوازی وتووێژ و توێژینەوە و وتار ئامادە کراوە، هەوڵ دراوە لە ڕوانگەی مێژوویی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتییەوە بە جیا و لە هەر بەرگێکدا ئاوڕ لە زمان و ئەدەبی زارەکی، شیعری هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی ئێران، پێگەی ئەدەبی گێڕانەوە لە کوردستانی ئێران، پێگەی ڕەخنەی ئەدەبی کوردی، پرۆسەی شیعریی (داکار) و پێگەی زمان و ئەدەبی کوردی لە ئیلام و کرماشان بدرێتەوە، لەڕاستیدا ڕۆچنەیەکە لە مێژووی زیاتر لە نیو سەدەی زمان و ئەدەبی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران.
هەر شەش بەرگی پرۆژەی ئەدەبیی دەلاقە بەگشتی لە دووتوێی سێ هەزار و ٦٨٤ لاپەڕە و لەلایەن وەشانگەی "کتێبی ماد" کوردستان چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە ناوی هەرکام لە کتێبەکان و ژمارەی لاپەڕە و ناوەرۆکیان بەمجۆرەیە:
- بەرگی یەکەم: ڕۆچنە، زمان و ئەدەبی زارەکی، لە دوو توێی 642 لاپەڕە و بە ئەژمارەی 1000 دانە چاپ کراوە کە بریتییە لە کۆ دیدار و توێژینەوە لەبارەی پێگە و قۆناغەکانی زمان و هاوکات ئەدەبی زارەکی لە کوردستانی ئێران.
- بەرگی دووەم: ڕابوون، شیعری هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی ئێران، لە دووتوێی 840 لاپەڕە و بە ئەژماری 1000 دانە چاپ کراوە کە بە وتووێژ و وتار ناوەرۆکەکەی پەرژاوەتە سەر ڕەوت و قۆناغە جیاجیاکانی شیعری کوردی لە ناوچە کوردنشینەکان.
- بەرگی سێیەم: گێڕانەوە لەڕێدا، لە دووتوێی 834 لاپەڕە و بە ئەژماری 100 دانە چاپ بڵاو کراوەتەوە و کە بە کۆدیدار و وتار باس لە مێژوو و قۆناغەکان و پێگەی ئەدەبیاتی داستانی لە کوردستانی ئێران دەکات.
- بەرگی چوارەم: بارستی دەق، لە دووتوێی 496 و بە ئەژماری 1000 دانە چاپ و بڵاو کراوەتەوە کە لە چوارچێوەی کۆدیدار و وتاردا تاوتوێی پێگەی ڕەخنەی ئەدەبی کوردی لە کوردستانی ئێران دەکات.
- بەرگی پێنجەم: داکــــار، لە دووتوێی 376 لاپەڕە و بە ئەژماری 1000 دانە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، کە لە چوارچێوەی کۆدیدار و وتاری ڕەخنەگرانەدا ئاوڕێ لە پرۆسە و ڕەوتە شیعریی "داکار" داوەتەوە کەلە ناوەڕاستی دەیەی حەفتای هەتاوی لە کوردستانی ئێران سەری هەڵداوە.
بەرگی شەشەم: دەروەچەی واران، لە دووتوێی 496 لاپەڕە و بە ئەژماری 1000 دانە چاپ و بڵاو کراوەتەوە و ئەم بەرگەش لە چوارچێوەی کۆدیدار و وتاردا باس لە پرسی فەرهەنگ و پێگەی زمان و ئەدەبی کوردی لە دوو پارێزگای کرماشان و ئیلام دەکا.
-
شەریف فەلاح، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆڵەری ئەدەبی
-
ساڵی 1353ی هەتاوی (1975ی زایینی) لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووه.
-
لە ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوییەوە بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی سنە و شێعر و
بابەتی ئەدەبی لە گۆڤارەکانی "سروە و زرێبار" و گۆڤارە خوێندكارییەكان و
حەفتەنامەكانی: "ئاویەر و سیروان" لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاو بۆتەوە.
لە ساڵی 2004ەوە
هاوكاریم لەگەڵ حەفتەنامەكانی "چاودێر، هەواڵ و رۆژنامەی خەبات و کوردستانی
نوێ و وشە و باس" و هەروەها گۆڤارە ئەدەبییەكانی: "هەنار، رامان و نما"
هەیە.
- لە ساڵی
2004ەوە بە شێوەیەكی جیدی كاری وەرگێڕانی لە زمانی فارسییەوە بۆ سەر زمانی كوردی دەست
پێکردووە و هەتا ئێستا ئەم كتێبانەی وەرگێڕاوە و نووسیوە:
1
ـ وەرگێڕانی کتێبی "لەبارەی ئەدەبیات و هونەرەوە"، چاپ و بڵاوكردنەوەی
سلێمانی 2009 پڕۆژەی كتێبی هەنار .
2-
دوو بەرگی پرۆژەی ئەدەبیی "ڕۆچنەیەک بۆ ئەدەبی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان"،
کە پێنج بەرگە و هەر بەرگێکی تایبەتە بە ژانرێکی ئەدەبی کە پێکهاتوون لە کۆمەڵە دیدار
و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و بەرگی یەکەم و دووەمی لە ساڵانی 2013و 2014 لە بەڕیوەبەرایەتیی
چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی چاپ بوون.
3ـ
وەرگێڕانی کتێبی "چەند تێڕامانێك لە حكوومەتی هەڵبژێردراو" چاپ و بڵاوکردنەوەی
چوارچرا سلێمانی 2017.
4
ـ وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆکی مێرمنداڵان "حیكایەتەكانی ئەو ساڵانە" (چیرۆك
ـ عەلی ئەشرەف دەروێشیان) چاپەمەنیی مانگ – بانە 2017
5
ـ وەرگێڕانی کتێبی "مێژووی نەورۆزو كڕۆنۆلۆژیای ئێران " ساڵی چاپ 2013دەزگای
موكریانی، هەولێر.
6-
كۆكردنەوەی دوو بەیتی فۆلكلۆریكی ڕەسەنی كوردی بە ناوی (عەزیز و كوبرا و وەنەوش و بەڕەزا)
بە یارمەتیی حەسەن سەلیمی، ساڵی چاپ 2013 ئەنستیتۆی کەلەپۆری کورد، سلێمانی.
7-
ماڵاوا ئیمپراتۆری شیعر، کۆمەڵە وتار و پەیام بە بۆنەی کۆچی دوایی شیرکۆ بێکەس ساڵی
چاپ 2013 دەزگای ڕۆشنبیریی جەماڵ عیرفان، سلێمانی.
8
-وەرگێڕانی ڕۆمانی "نەشتەرگەی شێت" ساڵی چاپ 2013 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی
چوارچرا، سلێمانی.
9-
نووسین و وەرگێڕانی دەیان وتاری لە بوارەکانی سیاسەت و فەرهەنگ و ئەدەب لە ڕۆژنامە
و هەفتەنامەکانی هەرێمی کوردستان.
ئامادەی چاپ:
نووسین و ئامادەکردن:
2-جادەکان
دەگەنە دەریا، کۆمەڵە شیعر.
3-
کەشکۆڵی بەندی کوردی، کۆکردنەوە، بە هاوکاریی سووسەن کەنعانی.
وەرگێڕان:
1ـ
ژیانێكیتر كورتە چیرۆكی ئیتالیایی (ئەلبێرتۆ موراڤیا). وەرگێڕان لە فارسییەوە.
2-
دزیی ئەدەبی ڕۆمان، نووسینی هانری تروایا، وەرگێڕان لە فارسییەوە.
3-
زستانی تووش، ڕۆمان، نووسینی ئیسماعیل کادارێ، وەرگێڕان لە فارسییەوە.