تاریخ: ۱۳۹۵/۹/۲۹
ئۆباما له کۆشکی سپییه‌وە به‌رەو کرێچێتی + وێنه

باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا، دوای بەجێهێشتنی كۆشكی سپی لەماڵێكی گەڕەكێكی دەرەوەی واشنتۆنی پایتەخت دەبێتە كرێچی.

وابڕیارە ئۆباما لە 1ی ڕێبه‌ندان ماوەی سەرۆكایەتی تەواو ببێت و دوای  بەجێهێشتنی کۆشکی سپی ، لەماڵێكدا بژی كە خۆی و مێشێل ئۆبامای (خانمی یەكەمی ئەمریكا)، لە جۆو لۆكهارت، سكرتێری ڕۆژنامەوانی بیل كلنتۆنی- سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بەكرێیان گرتووە.

بەپێی نیویۆرك پۆست، نرخی خانووەكە پێنج میلیۆن دۆلارە و لە خشتی سوور دروستكراوە، نۆ ژووری نووستنی تێدایە و ڕووبەرەكەی بریتیە لە 8200 پێی چوارگۆشە و لەساڵی 1928دا دروستكراوە و هەندێك بەشی خانووەكە ئێستا كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ دەكرێت. هه‌ر له‌م شوێنه ژوورێک دەبێته دەفته‌ری کاری ئۆباما.

خانووەكە دەكەوێتە  سەر  شەقامێكی گشتی، بەڵام بوارێكی زۆر لە لایەكی شۆستەكە هەیە بۆ شوێنی پاسەوانەكانی ئۆباما. 

ئەمساڵ خانووەكە بۆ فرۆشتن بە 5.3 ملیۆن دۆلار خرایەڕوو، بەڵام دواتر داوای فرۆشتنەكەی كێشرایەوە