تاریخ: ۱۳۹۹/۳/۳۱
چ بکەین تووشی کڕۆنا نەبین؟
دوکتورە سەعادەت نانەوازادە
خوشک و براکان و کیژ و کوڕانی کوردم
پێش ھەموو شتێک سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی گشت گەلی کورد دەکەم بۆ لە دەستانی خۆشەویستەکانیان بە ھۆی ڤایرۆسی کڕۆنا.
کاتێک چاوم بە پرسە و سەرەخۆشی مەھاباد و دەورووبەری دەکەوێ، دڵم پڕ دەبێ لە خەم و ناسۆر، ، چاوم پڕ دەبێ لە ئاو بە دیتنی وەی کە زۆریان لە بنەماڵەیەکن کە بە دووی یەکدا کۆچ دەکەن بۆ دیاری ئەبەدی، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ھەمووی ئەوانە بە نەخۆشی کۆوید١٩ گیانی خۆیان لە دەست داوە بۆیە ویستم بە عینوانی یەک دوکتورە، تکاتان لێ بکەم کە یارمەتی یەکتر بدەن بۆ کەم کردنەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە شارەکانمان.
١. یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی زیاد بوونی کڕۆنا لە لایان نەخۆشەکانی کڕۆنا کە دوای ھاتنە دەر لە نەخۆشخانە یا تەواو بوونی عەلامەتی کڕۆنا وا بیر دەکەنەوە کە باش بوونەوەو دەچنە دەرەوەی ماڵێ، تکاتان لێ دەکەم ئەگەر خۆتان و خۆشەویستەکان و گەلەکەتان خۆش دەوێ بۆ پاراستنی شارەکانمان لە ڤایرۆسی کڕۆنا دوای ئەوەیکە بە بیری خۆتان چاک بوونەوە، لانی کەم ٢ ھەفتە لە ماڵێ خۆتان قەرەنتینە کەن و حەتتا مەیھێڵن ئەندامەکانی ماڵێ لێتان نزیک بنەوە چون عەلامەتەکان و تەواو بۆ بەڵام ڤایرۆسەکە ھەر دە ھەناسەتان ماوە و ھەر ھەناسێکی دەریدەدەن ٣ کەس نەخۆش دەکەن، ھەر بۆیەش لە بنەماڵەیەک یەک بە دووی یەکدا دەیگرن و زۆریشیان کۆچی دوایی دەکەن.
٢. دووھەمین کار کە تەواوی ئێمە چ نەخۆش چ ساغ دەتوانێ بیکە ئەوەیکە لە دەستەوانە و ماسکی کەڵک وەرگرن و بە مەودای ٢ میتر لێک ڕاوەستن چوون حەتتا ئەگە ٢ نەفەر ھەر دووک ماسکیان ھەبێ بەڵام کەمتر لە دوو میتر ڕاوەستن ئەگەر یەکیان هەڵگر یان ناقل بێ ئەوی دی دەیگرێتەوە و ئەگەر یەکتری ناناسن پشت لە یەکتر کەن.
٣. مەگەر بۆ کارێکی کە زۆر پێویست بێ مەچنە دەرێ
٤. ئەگەر لە سەفی کرینێ دان بە فاسیلەی ٢ میتر ڕاوەستن، حەوسەلەو ھەبێ و پەلەی مەکەن
٥.  لە بەر دەرکەی سەتڵێکی زبڵی دانێن و پێش ئەوەیکە بچنەوە ژوورێ دەستەوانە و ماسکەکەتان فڕە دەن
٦. ئەگە چوونەوە ماڵێ دەست و جوان بە ئاو و سابوون بشۆن
٧. پێش ئەوەیکە میوە و سەبزی و بشۆنەوە دەستتان بە ئاو و سابوون بشۆن و ئەوانیش دە خوێواک نێن
٨. یەکتری ماچ یا لە باوەش مەکەن، دەست لە دەستی یەک مەدەنەوە
٩. ئەگەر کۆخین یا پشمین باسک و وەبەر دمتان گرن
١٠. پێش نووستنێ مادەی زیدی عفوونی لە توالێتەکەتان پێش نووستنێ مادەی زیدی عفوونی لە توالێتەکەتان بکەن و سپەینەکەی ھەوەڵ کەس پێش کەڵک لێ وەرگرتن سیفوونی بکێشێ ( چون لەم ڕێگایەش بڵاو دەبێتەوە)
تکاو لێ دەکەم ئەوانە لەبەرچاو بگرن ئاگاتان لە خۆتان و ھاووڵاتییانتان بێ
بە ھیوای سەرکەوتن لە بەرامبەر ئەو نەخۆشێ یە