هونەرمەند عەبدوڵڵا ماملێ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری هاژە ڕایگەیاند ڕێکەوتی 2ی بەفرانبار کۆنسێرتێک هاوڕێ لەگەڵ گرووپی موزیکی "کەویار"ی سنە لە تالاری وەحدەتی شارەداری مەهاباد بەڕێوەدەچێت .
عهبدوڵڵا ماملێ وتی: دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ یهکهم جارە کە لە مەهاباد کۆنسێرت دادەنێم و ئەوەش دهگهڕیتهوه بۆ ئهوه که دوای بڵاوبوونهوهی گۆرانی "نازەنین" پێشوازییهکی بێوێنەی لێکرا و لە سەر داواکاری و هاندانی دۆستان تەمام بە دانانی کۆنسێرتێک گرت.
ناوبراو لە درێژەی پرسیاری هەواڵنێری هاژە سەبارت بە ئەوەیکه کۆنسێرتەکە چەند گۆرانی لە خۆ دەگرێ ڕایگەیاند لهم کۆنسێرتهدا 8 ئاهەنگ و 2 مەقام (قەتار) ئیجڕا دهبێ کە لە دەستگاکانی "شوور" و "ئیسفەهان" دا دەگوترێن و لە کۆی ئەو چەند گۆرانییە کە پێشکهش دەکرێن، دووانیان بە نێوی "ئاگر بارانە" و "سەروی خەرامان" شێعر و ئاهەنگەکانیان بۆخۆم دامڕشتوون کە بۆ یهکهم جار بڵاو دهبنهوه و شێعری "تۆ بەڵێنیم پێبدە" ی مامۆستا هێمن ئاهەنگم بۆ داناوە و لەوێ ئیجڕا دەکرێ.
ڕێزدار ماملێ لە درێژەدا گوتی کە کۆنسێرتەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دەبێ و ئەگەر پێشوازی لێبکرێ بۆ یەک دوو ڕۆژی دیکەش درێژ دەکرێتەوە. ئهم هونهرمهند له درێژهدا وتی: ئەو کۆنسێرتە بێجگە لە مەهاباد، لە شارەکانی سەقز و مەریوانیش بەڕێوەدەچێ.
ناوبراو لە سەر سەرجەم کارە هونەرییهکانی خۆی ڕایگەیاند کە لانیکەم 50 ئاهەنگم هەیە کە 30 دانەیان ئیجڕا کراون و ئەوانی دیکەش ئێستا بڵاو نەبوونەوە و لە لایەکی دیکەشەوە زیاتر لە 30 دانە شێعرم تەرانە سەرایم کردووە و هونەرمەندانی دیکە گوتوویانەتەوە.