بە پێ هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24 سەرماوەزی 1395 کۆڕی خوێندنەوەی کۆمەڵە شێعری "خەونێکی سپی و قاقایەکی ڕەش" لە نووسینی "عومەر محەممەدی". لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی عێڕفان شاری نەغەدە و بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشاد بەڕێوە چوو.
لەو ڕێ و ڕەسمەدا ئەو بابەتانە خوێندرانەوە
1. پەیامی ئەنجومەنی ئەدبی
2.خوێندنەوەیەکی دروونناسانە بۆ درکاندنی ڕازی خەونێکی سپی و قاقایەکی رەش، لە لایەن علیڕەزا محەممەد نیژاد
3.کاتێک بۆ ژیانەوەی زمان، لە لایەن ئەمیر ئەسعەد خالیدی
4. شێعر دەربڕینی بیری شاعیرانە، لە لایەن عەلی هادیزادە
5.زیندە خەو، لە شێعرەکانی خەونێکی سپی و قاقایەکی ڕەش لە لایەن فتاح محەممەد نیژاد
لە ئاکام دا بە بەخشینی خەڵاتی ئەنجومەنی عێڕفان بە ئەندامانی بنکە و نووسەران ئەو ڕێ و ڕەسمە کۆتایی پێ هات.