کۆمه‌ڵه چیڕۆکی، چیرۆکه‌کانی نێو پارک له نووسینی مه‌نسوور حامیدی. ئه‌و کۆمه‌ڵه چیرۆکه له 14 چیرۆکی کورت پێک هاتوو و له 110 لاپه‌ڕه دا له لایه‌ن بڵاڤۆکی ژیره‌وه چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. کاری ڕووبه‌رگ و لاپهڕهبهندییهکهی عه‌لی سه‌میمی ئه‌نجامی داوه.
هه‌ر وه‌ک له نێوی کتێبه‌که ده‌ر ده‌که‌وی زیاتری چیرۆکه‌کانی ئه‌و کتێبه له پارک دا ڕوو ده‌ده‌ن. پارک نه وه‌ک شوێنێکه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ردشی تێدا بکرێت، له هه‌وا و سه‌وزاییه‌که‌ی که‌ڵک وه‌رگیرێت و هه‌رواتر جێی گه‌شت و گوزار بێت، به‌ڵکه وه‌ک شوێنێک بۆ چوونه نێو قووڵاییه‌کانی خۆمان، بۆ بیر کردنه‌وه، نووسین و گه‌ڕان به دوای سووژهکانی چیرۆک نمایش دراوه. که واتا حامیدی حه‌ولی داوه له‌و لایه‌نه ئاشنا و به‌ده‌ست بوونه‌ی پارک به واتا هایدیگێرییهکهی ئاسایی سڕینه‌وه بکات.
به‌شێک له چیرۆکه‌کان پێشکه‌شی که‌سایه‌تی نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناوچه کراون دیاره له هه‌ر کام له‌و چیرۆکانه دا ئێمه هه‌ست ده‌که‌ین که بۆ به‌و که‌سایه‌تییانه پێشکه‌ش کراون. به‌ڵام ئه‌وه نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌توانین قاییل به‌وه بین که ئه‌و پێشکه‌ش کرانه به واتای ئه‌وه نییه لایه‌نی گشتییه‌تی چیرۆکه‌کانی که‌م کردبێته‌وه. زیاتر نووکته یا بابه‌تێک وه‌رگیراوه و چیرۆکه‌کان به پێی ئه‌و نووکتانه داڕێژراونه‌وه. مه‌سه‌له‌ن وه‌ک لایه‌نی شاعیری عه‌لی ئیسماعیل زاده ، هۆگری هیوا قاره‌مانی به هایدیگێر و... .
به‌شێکی دیکه له چیرۆکه‌کان له بابه‌تی مه‌به‌ست و مۆتیڤه‌وه له کلێشهکان لایان نه‌داوه واتا مه‌به‌ست گه‌لێکی وه‌ک خۆشه‌ویستی، خیانه‌ت، هه‌ژاری و که‌م داهاتی که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیان و له‌ش له پێناو پاره هه‌رزان فرۆش بکرێت، چیرۆکه‌کان پێک دێنن. به‌و شێوه‌یه کلێشهکان ئاسایی سڕینه‌وه نه‌کراون.
له چیرۆکی قفڵ دا ئه‌وه‌ی به‌رچاوه بگێره‌وه نووسه‌ره، ده‌یهه‌وێ بنووسێ به‌ڵام قه‌ڵه‌می قفڵ دراوه، قفڵێک که ژه‌نگی هێناوه و ناکرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی چاره‌ی بڕینه‌وه‌یه به‌ڵام بگێره‌وه ئه‌وه به پێوسیت نازانێ و پێی وایه هه‌میشه ئه‌نجام و چاره‌ی کار له ساده کردنه‌وه دا نییه، به‌ڵکه بایخ له ڕێژه‌ی کات دانان بۆ هه‌ر کارێک به‌رده‌ست ده‌که‌وێ. ئه‌و چیرۆکه و چه‌ند چیرۆکێکی دیکه که بگێره‌وه نووسه‌ره،به شێوه‌یه‌ک ده‌ست پێ ده‌کات که نووسین له سه‌ره‌تای کار دایه، به‌ڵام نووسه‌ر یا مه‌به‌ستێکی دیاری کراوی نییه بۆ نووسین یا ئه‌وه‌ی که بوار و بارودۆخی نووسین کامڵ نییه، ئه‌و بابه‌ته خۆی ده‌بێته مه‌به‌ستی چه‌ند یه‌ک له چیرۆکه‌کان واتا ده‌غده‌غه و که‌ڵکه‌ڵه‌کانی بگێڕه‌وه‌ی نووسه‌ره، که نمایش ده‌درێت و چیرۆک ئاوا پێک دێت. هه‌ڵبه‌ت له کوردی دا ئه‌و تکنیکه له لایه‌ن شێرزاد حه‌سه‌نیش په‌یڕه‌و کراوه.
قفڵ،نووسه‌ر، به شوێن خوێنه‌رێک دا، قوژبن و چیرۆکی ناته‌واو، ئه‌وانه ئه‌و چیرۆکانه‌ن که بگێره‌وه چیرۆک نووسه و که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه که چۆن ده‌ست پێ بکات، باسی چی بکات، له سه‌ر چ بابه‌تێک و بۆچی و کێ بنووسێ.
له چیرۆکی مامهگێژه دا که بگێره‌وه له پاڕکه، خول خواردنی که‌سێکی ته‌مه‌ن ده نێوه که‌وتوو سرنجی ڕاده‌کشێ به شێوه‌یه‌ک که خول خواردنه‌که ده‌بێته به‌شێک له کێشه‌کانی ئه‌و، ئیتر بگێڕه‌وه ڕهوایهتگهری خۆی نییه، به‌ڵکه ئه‌رکی نواندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ور لێ دانه‌یه، تا ڕاده‌یه‌ک که له پێوه‌ری ڕیازی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ بۆ خێرایی و ڕێژه‌ی ده‌وره‌کان به پێی هه‌ر چه‌ند خوله‌که‌ی که تێ ده‌په‌ڕێت. چاوه‌ڕوانی باوک له سه‌ر کوڕه‌که‌ی به پێوانه‌ی 55 خوله‌ک و 22 ده‌ور له‌و پانتایه دا بۆ ئه‌وه‌ی کوڕه‌که قسه‌که‌ی نه‌بیستێت، چ چاوه‌ڕوانییه‌کی بێ هووده و چ ده‌ور ده‌ورێکی بێ سه‌مه‌ره. ژیانێک که ته‌نیا کاتێک زه‌مان تێیدا واتا ده‌دات چاوه‌ڕوانییه‌ک هه‌بێ، ئه‌و زه‌مانه هه‌م واتا به‌خشه بۆ بگێڕيوه، هه‌م بۆ نووسین و هه‌م بۆ ئێمه‌ی خوێنه‌ری ئه‌و چیرۆکه، به‌ڵام لای باوک ته‌نیا به‌رهه‌م هێنی ڕه‌نج و ماندوویه‌تییه.
له چیرۆکی خۆشه‌ویستی 1 باسی ژنێکه به نێوی کاڵێ له نێوان دوو پیاو دا. پیاوێک که سه‌ری ده ڕۆژنامه‌که‌ی دایه و که‌سێکی زێڕنگه‌ر، کاڵێ هه‌ڵبژاردنی خۆی کردووه، ئه‌گه‌رچی له ژیانی خۆی ڕازییه به‌ڵام که‌مایه‌سییه‌ک له ژیانی دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به دووی شتێک بگه‌ڕێ که له‌وانه‌یه هه‌ست به غیابی کرابێ. خۆشه‌ویستی هه‌زینه‌ی زۆره، کاڵێ ئه‌وه‌ی ده‌زانێ. هه‌ر دوو کاراکتێری پیاو له‌و چیرۆکه دا بێ نێون، ئه‌وه‌ش نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که هیچکامیان لایه‌قی ئه‌وه نین نێویشیان هه‌بێ. چوون یه‌کیان به نێوی مێرد له حه‌ولی ئه‌وه دایه ژن غهزب بکات و ئه‌وه‌ی تر به هێزی زێڕ. ڕه‌وتی ئه‌و چیرۆکه نیشان ده‌دات که پیاوان له به ده‌ست هێنانی ژن و ژیانی هاوبه‌ش به شوێن خۆشه‌ویستییه‌وه نین، ئه‌وان که‌ره‌سته مادییه‌کان به یارمه‌تی وه‌رده‌گرن بۆ داگیرکردنی ژن. کاراکتێری کاڵێ له خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڕێ له نێوان دوو پیاو دا که هیچیان بایخی ئه‌وه‌یان نییه نێویشیان هه‌بێ که سه‌همی ئه‌و له‌و چاوه‌ڕوانییه چه‌قۆیه‌که که به‌روڕووی ڕاده‌گیرێت.
چیرۆکی به شوێن خوێنه‌رێک دا، باسی ئه‌وه ده‌کرێ که بگێڕه‌وه چاوه‌رێی شاعیرێکی کۆنه هاواڵی ده‌کات، ئه‌و شاعیره‌ی سێحری که‌لامی ده‌توانێ په‌پووله‌کان ده‌سته‌مۆ و چۆله‌که‌کان هۆگر بکات. ئه‌و شاعیره هێزی بیان و که‌لامی نه‌یتوانی په‌ری چاو سه‌وزه‌که وه‌ک ئه‌و په‌پوولانه ده‌سته‌مۆ بکات له پارکێک و له قه‌ره‌باڵغی ئه‌و شوێنه دا بزری ده‌کات. ئه‌وه‌ی ئێستا له دوای بزر بوونه‌که‌ی جێ ماوه هه‌ناسه‌ی دا‌غ و شێعرێکه و هه‌زار ته‌عبیر. زمانی به‌کارهێندراوی ئه‌و چیرۆکه به پێی ئه‌وه‌ی دۆخی شاعیر ده‌گێڕێته‌وه شاعیرانه‌یه، که هه‌م جوانه و هه‌م که‌مێک خه‌ساری گه‌یاندووه به لایه‌نی نه‌سر بوونی ده‌قه‌که، واتا بگێڕه‌وه ئیستقلالی خۆی له ده‌ست ده‌دات، به‌شێک له ئه‌کتی شاعیر وه‌ر ده‌گرێت و به‌و پێیه گێڕانه‌وه نمایش ده‌دات.
به‌خته‌وه‌ری، گێڕانه‌وه‌ی ژیانی دوو کاراکتێری ژن و مێرده که له نه‌بوونه‌وه گه‌یشتوونه ئه‌وه‌ی ژیانێکی جێگیر و له‌بار بۆ خۆیان پێک بهێنن. ئه‌و چیرۆکه حه‌ولی ئه‌وه‌یه‌تی به ئێمه‌ی نیشان بدات که سه‌رمایه و داهات هێزی ئه‌وه‌ی نییه به‌خته‌وه‌ری به ده‌ست بێنێ، به‌ڵکه ده‌بێته هۆی دوور بوونه‌وه و پچڕانی پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی. دوو هاوژین که سه‌ره‌تا له پێ خهفێکی ساده و له ژیانێکی ئاسایی دا بوون، ئه‌و ژیانه ئه‌وه‌ی پێی به‌خشیبوون یه‌کتری بوو که قه‌دری هه‌بوو. به‌ڵام به وه‌ده‌ست هێنانی داهاتی به لێشاو و خێرا ئه‌وانه یه‌کتریان به شته‌کان و ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی که دواتر ساز ببوون به‌خشی. یه‌کیان به ته‌رانه‌ی خووشکه‌زای هاواڵه فارسه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی دیکه‌ش به کوڕێکه‌وه که بڕیار بوو سبه‌ی دوانیوه‌ڕۆ و دوای بردنی ئاواتی کوڕی بۆ ماڵی بابی بیبینێ.
ژیانێکی مه‌رج دار کراو به شێوه‌یه‌ک که ژن و مێرد بۆ پرسینی هه‌واڵی یه‌ک مه‌رج دا ده‌نێن که ڕێز گرتنی له یه‌ک به‌ند بکه‌ن به ئه‌وه‌ی لێکیده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و زووتر پێوه‌ندی گرت دیاره ئه‌وه سۆزی بۆ من هه‌یه و گرینگیم پێ ده‌دات.
ئه‌وه واتای سه‌ریحی ئه‌و چیرۆکه‌یه که داهات به‌خته‌وه‌ری ناهێنێت. به‌ڵام واتایه‌کی تێکه‌ڵ و زێمنیشی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رمایه ته‌نیا سههم و به‌شی ئه‌و که‌سانه‌یه که هه‌میشه هه‌یانبووه و خودا پێداو نین. ئه‌وان به یارمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی هه‌میشه به‌رده‌ستیان بووه پێوه‌ندییه‌کانیان له جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وانه‌ی سه‌رمایه له ده‌ستیان دا وه‌ک بلۆقێک زیاد ده‌کات و له ئه‌ساس دا سه‌ر به بنه‌ماڵه دارا‌کان نین نازانن چۆنی که‌ڵک لێ وه‌رگرن، بۆیه خیانه‌ت ساده‌ترین شێوه‌ی گۆڕانی کرده‌وه و ئادگاریانه. ئه‌و واتا زێمنییه هه‌میشه سه‌رمایه بۆ سه‌رمایه‌دا به ڕه‌وا ده‌بینێت و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه نابن له چینێکه‌وه بۆ چێنێکی دیکه باز بده‌ن ده‌نا نه‌ک به‌خته‌وه‌ری و ساده‌یی ژیان، به‌ڵکه ژیانی هاوبه‌شیش له ده‌ست ده‌ده‌ن و تووشی لێک ترازان و خه‌یانه‌ت دێن.
له چیرۆکی بووکه چینی چاوه‌ڕوانییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کچان و کوڕان چۆن له یه‌ک ده‌ڕوانن نمایش ده‌درێ. سێ کچ که هیچیان له به‌رچاوی بگێڕه‌وه سیمایه‌کی جوانیان نییه خه‌ریکن به جۆرێک سرت و خوورت ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی بگێڕه‌وه پێوه‌ندی به یه‌کێکیانه‌وه هه‌بێ که دواتر نێوه‌که‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێ که زیبایه. گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی پارک، ده‌رگیری ژیانی هاوبه‌شی بگێڕه‌وه ده‌بێ که چۆن شیرین یه‌کێ له جوانترین کچانی شایی هۆگرێتی. ئه‌وه یونسه باسی ئه‌و کچه‌ی بۆ ده‌کات و نیشانی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر سرنجی کچه‌که نه‌ک یونس. خۆشه‌ویستی به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌که‌م نیگا، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌و نیگایه نه‌بایه و ئاوا دڵی بگێڕيوه نه‌که‌وتبایه به‌ر تیری ئه‌و ڕوانینه‌ی شیرین، له‌وانه‌بوو چاره‌نووس جۆرێکی دیکه دیاری کرابایه. چیرۆک ده‌یهه‌وێت دیاری بکات که نرخی نیگا له لای لاوان چه‌نده بایخی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و نرخه له لای که‌سانێ ده نێوه که‌وتوو و گه‌ڕاوه نه‌ک ئه‌و بایخه‌ی نامێنێ به‌ڵکه سرت و خوورتهکانی ئه‌و کچانه به جۆرێک ته‌عبیر ده‌کرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ریکن گه‌مه به بگێڕه‌وه ده‌که‌ن، بۆیه ده‌که‌وێته ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بکات له نیگا و زه‌ینی ئه‌وان دا.
له کۆتایی دا ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌یه‌کی پێ بکرێت، شێوازی گێڕانه‌وه‌یه. گێرانه‌وه ته‌نیا ده‌ربه‌ستی ئه‌وه نییه له شێوه‌یه‌کی هێڵی دا ئه‌رکی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. نووسه‌ر به باشی هه‌م گۆشه نیگاکان ده‌گۆڕێت، فلاشبەکەکان لە کاتی پێویست ڕابردوو تێکەڵی ئێستای چیرۆک دەکەن، ئامادەیی بگێڕەوە لە نێوان دیالۆگەکان بۆشایی درووست ناکات، گێڕانه‌وه له سێهه‌م که‌سی تاکه‌وه بۆ یه‌که‌م که‌س، یا له دووهه‌م که‌سی تاکه‌وه بۆ یه‌که‌م که‌س و سێهه‌م که‌س ئاڵ و گۆڕی به سه‌ر دا دێت. سێڵاوه زه‌ینییه‌کان به پێی پێویست به دیار ده‌که‌ون و جار وایه چیرۆک له دۆخی گێڕانه‌وه‌ی رێئال ده‌به‌نه دۆخێکی سوررێئالهوه. به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی چیرۆکی قفڵ، که له جێی نیگای بگێڕه‌وه خۆی سواری باڵی په‌پووله‌کان ده‌بێ و به بڵێند و نێوی بوونیان هه‌ست به سه‌مای سهرمهستانهیان ده‌کات. مۆنۆلۆگ و دیالۆگه‌کان هه‌ست به بێ دهروپهیکهریان ناکرێ. هیچیان ئه‌وه‌نده نین که خوێنه‌ر عاجز بکه‌ن. ئه‌گه‌رچی پارک وه‌ک شوێنێک بۆ ته‌نیا بوون دیاری کراوه به‌ڵام نووسه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له گێڕانه‌وه‌کانی خۆی دا به پێویستی نه‌زانیوه تا ڕۆبچێته نێو ده‌روونی خۆی و ته‌نیا خۆگێڕانهوهیی بکات. ده‌کرێ چاوه‌ڕێی شاعیرێکی هاوڕێی بکات، یا خول لێدانی کابرایه‌ک به ده‌وری پانتایه‌ک سرنجی بدزێته‌وه یا دیتنی چه‌ند کچ له پارک به دره‌نگه ناوهختێک، یا کچێکی بارانی کاهوویی پۆشی شاڵ سه‌وزی قه‌وزه‌یی، یا پیرێکی چه‌ماوه‌ی ڕه‌نج داری له ژیان ڕهتێندراو و یا کۆنه هاوکلاسییه‌کی به دوای هیچ دا وێڵ، له‌و ته‌نیاییه‌ی داببڕن. خولاسه پارک له دیدی نووسه‌ره‌وه جێی ئارام گرتن و حه‌سانه‌وه نییه به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه شوێنێکه که ژیان - به پێچه‌وانه‌ی دیدی زۆر که‌سه‌وه- له‌وێ تۆختر له زۆر شوێنی دیکه له گه‌ڕ دایه. ژیانێک که چاوه‌ڕێی نووسه‌ر-بگێڕهوهیهکه که بینووسێته‌وه و خوێنه‌رانێک که بیخوێننه‌وه. ئه‌نجامی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه ئه‌و کۆمه‌ڵه چیرۆکه‌ی لێ به‌رهه‌م هاتووه.
به هیوای ئه‌وه‌ی بکه‌وێته به‌ر دید و سرنجی خوێنه‌رانی هێژا.