تاریخ: ۱۳۹۹/۱/۱۲
وتاری کوردێکی مەهابادی بەشداری گەورەترین کۆنگرەی ئەدەبیی منداڵانە
به پیی هه‌واڵی هاژه، ۳۷مین کۆنگرەی جەهانی ئەدەبیاتی منداڵان بە نێوی کۆنگرەی IBBY سێپتامبری 2020 لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا بەڕێوە دەچێ.
ئەو کۆنگرەیە گرینگ‌ترین کۆنگرەی جەهانییە بۆ ئەدەبیاتی منداڵان و لەو کۆنگرەدا خەڵاتی "هانس کریتستین ئەندێرسێن" دەدرێ کە پڕ بایخ‌ترین خەڵاتی ئەدەبیاتی منداڵانە لە ئاستی جەهان‌دا و وەک دەوترێ لە دوای جایزەی نۆبێلی ئەدەبی گرینگ‌ترین خەڵاتە و تەنانەت بە "نۆبێل بچووک" ناسراوە.
لەم کۆنگرەیەدا وتاری کوردێکی مەهابادی بە ناوی "یاقووب خزری" بە زمانی ئینگلیزی بەشداره لە ژێر ناوی: 
An investigation of components and  concepts psychological child in texsts of kurdish folklore( folklore texts of children
ئەم وتارە لە بەشی تەوەری ڕەوانناسی و ئەدەبیاتی منداڵان‌دا بەشدارە و منداڵ لە چوارچێوەی قالبێکی ڕەوانناسانەدا لە دەقە فۆلکلۆرییەکانی کوردی لێک دەداتەوە.
ئەو دەقە فۆلکلۆرییانەی تایبەت بە منداڵن، بە شێوەیەکی زانستی و مەحتەوایی لەو وتارە‌دا کاری بۆ کراوە و بەرساختی ڕەوانناسانەی منداڵ لە دەقی فۆلکلۆری منداڵانی کورد هەوێنی ئەسڵی ئەو وتارەیە.