وتەبێژی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان ڕایگه‌یاند که سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په لە زیندانی ئەدرنە تووشی گرژیی ماسولکەی دڵ بووە و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی هاژە به گێڕانەوە لە مێهر، ئایهان بیلگەن وتەبێژی هەدەپە لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپەدا ڕایگەیاند ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سەڵاحەدین دەمیرتاش
باری ته‌ندروستی له زیندان تێکچووه و تا ئێستاش چارەسەری پێویستی بۆ نەکراوە. و باری ته‌ندروستی له ئێستادا جێگیر نییه.
ئایهان بیلگەن ڕاشیگەیاندووە، ئه‌وان نیگەرانن لەبارەی دۆخی تەندروستی ده‌میرتاش و سەردانی یەکێتی پزیشکان دەکەین تاوەکوو سەردانی دەمیرتاش بکەن و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت
ئه‌و ڕایگه‌یاندووه که دەمیرتاش پێشتر کێشەی دڵی هەبووە و لە نەخۆشخانەی چارەسەری دڵی بۆ کراوە و هەموو بەڵگەکانیشی لەبەردەستدان، بەڵام لەو کاتەوە دەستگیرکراوە، چارەسەری پێویستی بۆ دابین نەکراوە.
ماوەی ٣٤ ڕۆژە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە و ٩ پەرلەمانتاری تری هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون و لەو کاتەوە تا ئێستا لە زینداندان.
تورکیا تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی داوه‌ته پاڵ ئه‌م سیاسه‌توانه کوردانه.