هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراواندا ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و سیاسه‌توانانی کوردیان له پێنج شاری کوردنشینی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر کرد.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی هاژە به گێڕانەوە لە مێهر، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی دژی تیرۆری تورکیا ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان له دژی له شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره و ئه‌ده‌نه و مانیسا و مێرسین ده‌ستپێكردو تا ئێستا ۱۱۸ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له‌مباره‌وه خه‌ندان نووسی؛ له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌ده‌په‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵ و ئایسه‌ل گوزه‌ل هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ ۲۰ كه‌سی تر ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له هه‌مان كاتدا له شاری ئه‌نقه‌ره ئیبراهیم بینیجی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ئه‌و شاره و هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی ماماك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ناوچه و شاره‌كان و به گشتی ۱۷ که‌س ده‌ستگیر بوونه.
له شاری ئه‌ده‌نه له ئۆپراسیونێكی هاوبه‌شدا حسێن به‌یاز هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ئه‌ده‌نه و هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی جه‌یهان به گشتی ۲۵ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران. له شاری مانیساش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ئه‌و شاره و هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی سالیحی به گشتی ۵ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها له شاری مێرسین ۵۱ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران كه له نێوانیاندا فازل تورك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی ئاكده‌نیز و سه‌عدون دۆغان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی شاری مێرسین له گه‌ل ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی شار‌و ناوچه هه‌ن.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌سته‌نبۆڵ دێت كه به‌هۆیه‌وه ۳۸ كه‌س كوژراون و ۱۵۵ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.