فەرماندەی یەکەی ۷۰ی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە بە هیچ جۆرێک هێزی پێشمهرگهی ههرێم پاشەکشە لەسەر خاکە ڕزگارکراوەکانی بندهستی داعش ناکەن.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی هاژە به گێڕانەوە لە مێهر، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی ۷۰ی هێزەکانی پێشمەرگە بە کەناڵی "کوردستان ۲۴"ی ڕاگەیاندووە کە بەرنامە بۆ ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی حەویجە دانراوە و رەنگە ئۆپراسیۆنەکە نزیک بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو ناوچانەی سنووری پارێزگای نەینەوا و ناوچەکانی دیکە، کە پێشمەرگە رزگاری کردوونەتەوە، لە دێر زەمانەوە بەشێک بوون لە خاکی کوردستانی عێراق.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی ههرێمی کوردستان، کە هێزی پێشمەرگە بە هیچ جۆرێک لەو شوێنانە پاشەکشە ناکات و هەموو ئەو ناوچانەش دەگەڕێنەوە سەر نەخشەی هەرێمی کوردستان.