تاریخ: ۱۳۹۵/۹/۲۱
بەلەمەوانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا

کەسرا ئەشرەفی بەلەمەوانی لاوی سنەیی لە لایەن کادری تەکنیکی فیدراسیۆنی بەلەمەوانیەوە بانگهێشتی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاوە ئارامەکانی بەشی کایاک کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هاژه به گێڕانەوە لە مێهر، دەیەمین خولی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کایاکی پیاوانی لاو لە ئەمڕۆ هەینی ١٩ ی سەرماوەزەوە لە تاران دەست پێدەکات.

بە پێی ئەم هەواڵە، ٢٠ بەلەمەوانی بانگهێشت کراو لە ژێر چاوەدێری لیژنەی تەکنیکی فیدراسیۆندا خۆیان ئامادەی کێبڕکێی پاڵەوانیتی جیهان و ئاسیای ساڵی ٢٠١٧ دەکەن.

ئەشرەفی بەلەمەوانی کورد تا ئێستا چەندین نیشانی ڕەنگاوڕەنگی لە کێبڕکێیە جیاوازەکاندا بەدەست هێناوە.

دەیەمین خولی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کایاکی پیاوانی لاوی وڵات لە ١٩ بۆ ٢٨ ی سەرماوەز لە کۆگای وەرزشی ئازادی تاران بەڕێوە دەچێت.