کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی ڕۆژنامه‌وانان و به‌رپرسانی ده‌زگاکانی چاپ و ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی میدیا و ڕۆژنامه‌کانی کوردستانی ئێران له سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری هاژە به گێڕانەوە لە مێهر ، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ۲۱ ی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ک له هه‌واڵنێران، ڕۆژنامه‌وانان و به‌رپرسانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسی چه‌ند ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌رێم له میانه‌ی سه‌ردانێکیان بۆ ئێران گه‌یشتنه شاری سنه و نووسینگه‌ی ژماره‌یه‌ک له هه‌واڵده‌ریی و ڕۆژنامه‌کانیان به‌سه‌ر کرده‌وه.
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه له نێوان وه‌فدی میوان و رۆژنامه‌وانان و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی پارێزگاکه‌دا له هۆڵی کۆنفڕانسی مه‌کۆی فه‌رهه‌نگی فه‌جری شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م دانیشتنه‌دا سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانی سلێمانی و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش له نوێنه‌رانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان ڕاپۆرتێکیان له دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له عێراق دا و پرسیاره‌کانیان سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژنامه‌وانی و میدیای کوردی له ئێران و رێگاکانی هاوکاری زیاتری دوولایه‌ن، خسته‌ڕوو.
لای خۆیه‌وه حوجه‌تولئیسلام ڕه‌حیم جه‌عفه‌ری به‌رپرسی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستانیش ڕاپۆرتێکی له ژماره‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان دا و رایگه‌یاند که له ئیستادا له پارێزگا ۶۰ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیا چالاکن که له ماوه‌ی ۳ ساڵی رابردوودا ۴۳ گۆڤار و ڕاگه‌یاندن و ئاژانس و ماڵپه‌ڕیان مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه.
وتیشی: له داهاتوویه‌کی نێزیک دا کوردستانیش ده‌بێته خاوه‌ن یه‌که‌م ڕۆژنامه که به دوو زمانی کوردی و فارسی ده‌رده‌چێت.
جه‌عفه‌ری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دایه نزیکایه‌تی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی نێوان کوردستانی ئێران و عێراق و هیوای خواست که هاتوچوو وهاوکاری فه‌رهه‌نگی و به تایبه‌تی میدیایی نێوان دوو لایه‌ن به‌رده‌وام بێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که هه‌موو ڕێکاڕێک ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر بده‌ن به په‌یوه‌ندی نێوان پارێزگای کوردستان و هه‌رێمی کوردستان له بواری فه‌رهه‌نگی و ڕۆژنامه‌وانیدا و له‌م پێناوه‌دا ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پیشانگای ڕۆژنامه‌وانی و چاپهمهنین له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
له کۆتاییدا سه‌ندیکاری ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستان لۆگۆی خۆی پیشکه‌ش به یانه‌ی میدیا و چاپه‌مه‌نییه‌کانی پارێزگای کوردستان کرد.