تاریخ: ۱۳۹۸/۱۲/۴
له مەهاباد یادی هەژار موکریانی بەرز نرخێندرا

به پێی هەواڵی هاژه، ڕۆژی 2ی ڕەشەممه‌ی 98ی هه‌تاوی هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی عەبدوڕەحمان شەڕەفکه‌ندی ناسراو به هەژار موکریانی، به ئامادە بوونی کۆمه‌ڵیک له ئه‌دیبان، هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نگرانی فەرهه‌نگ و وێژه‌ی کورد ڕێ‌وڕەسمێک به بۆنه‌ی یادکردنه‌وەی ئه‌م شاعیر و نووسەره نه‌ته‌وەییه به‌ڕێوە چوو.

ئامادەبووان له گردی شاعیرانی مەهاباد و له سەر گڵکۆی نەمران وێڕای خوێندنه‌وەی شێعر و بیرەوەری یادی مامۆستا هه‌ژار، که‌سایه‌تی نیشتمانی و تێکۆشەری بواری فەرهه‌نگ و ئه‌دەبیان بەرز نرخاند.

عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار  ساڵی 1921 له مەھاباد لە دایک بووە، یەکێکە لە نووسەرە ھەرە گەورەکان، ھەڵبەستوان، و وەرگێڕێکی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕ پیتە. هەژار موکریانی 2 ڕەشەممه‌ی ساڵی 1991 له شاری کەرەج کۆچی دوایی کردووە و له گردی شاعیرانی مەهاباد به خاک سپێردراوە.

وێنه‌: محەممەد کۆکەیی