تاریخ: ۱۳۹۵/۹/۲۱
وەرگرتنی میداڵی زێڕی وێنەگری مێهرەجانی "فیاپ" لە لایەن وێنەگرێکی کوردی بیجاڕ
وێنەگرێکی بیجاڕی خەڵاتی زێڕینی مێهرەجانی "فیاپ"ی وەدەست هێنا
بە پێی هەواڵی هەواڵدەری هاژە جەمشید فەرەجوەند ناسراو بە (فەردا) وێنەگری دەست‌ ڕەنگینی بیجاڕی گەڕووس خەڵاتی زێڕینی سێهە‌مین مێهرەجانی نێونەتەوەیی "خەیام" و وەرگرتنی میداڵی زێڕینی مێهرەجانی "فیاپ" فێدڕاسیۆنی وێنەگرانی جیهان و ئەنجوومەنی وێنەگرانی ئامریکا (PSA)ی بۆخۆی مسۆگەر کرد
فەرەجوەند بە دانانی 5 کاری دەست‌ڕەنگینی خۆی توانی لە بەینی 1958 وێنەگر کە لە 78 وڵاتی جیهان بە 22950 وێنە بەشداریان کردبوو خەڵاتی زێڕینی ئەو مێهرەجانە وەدەست بێنێ.
"فیپا" فێدڕاسیۆنی نێونەتەوەیی هونەری وێنەگرییە کە لە لایان دوکتور "وان دی ویجێڕ" لە ساڵی 1946ی زایینی پێکهێندراوە کە تا ئێستا وەک پردێکی پەیوەندی لە مابەینی دامەزراوەکانی نەتەوەیی وێنەگری لە جیهان‌دا دەوری گێڕاوە و تەنیا دامەزراوەیەکیش لە بواری هونەری وێنەگری دێتە ئەژمار کە لە لایان ڕێکخراوی یونیسکۆوە بە فەرمی دانی پێداندراوە.
شایانی ئاماژەیە جەمشید فەرەجوەند "فەردا" هونەری وێنەگری لە زانکۆ تاران تەواو کردووە و ناوبراو سەدان خەڵاتی جیهانی هونەری وێنەگری لە کارنامەی زێڕینی هونەری خۆی دا هەیە.