تاریخ: ۱۳۹۸/۹/۲۶
بۆچی هەندێك كەس بەردەوام هەست بە سەرما دەكەن؟
پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ لەلایەن چەندین سیتمی جیاوازەوە ڕێكدەخرێت و كۆنترۆڵ دەكرێت
بەشێك لە سیتمی دەماری له‌ مێشك دا هەیە كە بە(Hypothalamus) ناودەبرێت و وەكو ئامێرێكی تایبەت كار دەكات بۆ ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش و ڕاگرتنی هاوسەنگی گەرمی و ساردی جەستە و پەیام وئاماژەكان دەنێرێت بۆ جەستە سەبارەت بە ئاست و ڕێژەی پلەی گەرمی و ساردی لەش.
لەلایەكی دیكەشەوە سوری خوێنی لەش یاریدەی بڵاوكردنەوەی گەرمی بە جەستەدا دەدات، ئەگەر كێشە لەو سیستمەشدا دروست ببێت، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە هەستكردن بە سەرما ڕوبدات.
هەندێك كەس هەن زیاتر لە خەڵكی ئاسایی هەست بە سەرما دەكەن ، و لە كاتێكدا كەش و هەوا بۆ كەسانی چواردەوریان ئاسایی بێت یاخود گەرم بێت ، ئەمان هێشتا هەست بە سەرما دەكەن ، ئەمەش ڕەنگە پەیوەندی بە سیتمی گشتی جەستە یانەوە هەبێت ، یاخود بە هۆی تێكچوونی تەندروستی لە خرۆكە سورەكانی خوێنیاندا ، یانیش بە هۆكاری تر.
ئێمە لێرەدا باس لە سەرەكیی ترین ئەو هۆكارانە دەكەین كە دەبنە هۆی ئەوەی بەردەوام یاخود زۆر تر لە خەڵكی ئاسایی هەست بە سەرما بكەیت.
 
لە دیاترین هۆكارەكانیش بریتین لــــــــــــــە:
 
1- كەمخوێنی: كەمبونەوەی رێژەی خرۆكەسورەكانی خوێن و نەتوانینی گەیاندنی بڕی پێویستی ئۆكسجین بە لەش وادەكات كەسەكە هەست بە ماندوویی و لاوازی و گێژبوون بكات ، و وای لێدێت زياتر هەست بە سەرما بكات .
2- كەمچالاكی غودەیی دەرەقی: كاتیك گلاندەڕژێنەكانی جەستەی مرۆڤ كە پەیوەستن بە غودەوە نەتوانن بڕی پێویستی هۆرمۆنەكان بەرهەمبهینن، ئەوا ئەو كەسە توشی هەستیاری بە سەرما دەبێت ، كاردانەوەی بۆ هەستكردن بە سەرما زیاتر دەبێت لە كەسێكی ئاسایی.
3- نەخۆشیەكانی گورچیلە: كاتێك گورچیلە توشی گرفتی ناتەندروست دەبێت و ناتوانێت بە باشی كارەكانی ئەنجامبدا ، ئەوا مرۆڤ دووچاری چەندین نەخۆشی دەبیت، لەوانەش دابەزینی پلەكانی گەرمی جەسته‌یی و هەستكردنی زۆر بە سەرما.
4- نەخۆشی شەكرە: هەندێك كەس بە كاریگەری شەکره‌  توشی نەخۆشی تر دەبن وەك كەمخوێنی و دروستبوونی كێشە لە سوڕی خوێنیاندا ، بەمەش زیاتر لە خەڵكی تر هەست بە سەرما دەكەن.
5- نەخۆشی خوێنبەرەكان: كاتێك كێشە لە یەكێك یاخود هەندێك لە خوێنبەرەكاندا ڕوودەدات ، بۆ نمونە تەسكبوونەوەیان ، كە ده‌بێتە هۆكاری نەگەیشتنی بڕی پێویستی خوێن بە بەشێكی جەستەوەك قاچ یان هەر بەشێكی تر . ئەمەش دەبیتە هۆی هەستكردن بە سەرما لەو بەشەی لەشدا.
6- كەبوونەوەی ئیشتهای خواردن: كاتێك كەسێك توشی ئەم حاڵەتە دەبێت و خواردن بە بڕی پێویست ناخوات ، ئەوا كالۆری جەستەی كەم دەبیتەوە و بە شێوەیەكی مەترسیدار كار لە تەندروستی دەكات ، و ڕێژەی پێكهینەرە خۆراكیەكان بەگشتی و چەوری بە تایبەت لە جەستەیدا كەم دەبێتەوە ، بەمەش بەردەوام هەست بە سەرما دەكات.
7- ئەنفلۆنزا: توشبوون بەم پەتایە كاریگەری هەیە لەسەر تێكچوونی هاوسەنگی پلەكانی گەرمی لەش و لەهەندێك كەسدا بەردەوام هەست بە سەرما دەكەن.
8- كەمی ڕێژەی ڤایتامین B12: كەمبونەوەی بڕی ئەم ڤایتامینە گرنگە لە جەستەدا كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دادەنێت و یەكێك لەو حاڵەتانەش كە دووچاری دەبێت هەستكردنە بە سەرمای زۆر.
9- ناتەواوی نوخامی: ئەمەش كاتێك ڕوودادات كە ڕژێنی ژێرمێشك نەتوانیت بڕی پێویستی هۆرمۆن بەرهەمبهینێت ، و بەمەش كەسەكە توشی هەستیاری بە سەرما دەبیت ، و وا هەست دەكات جەستەی ناتوانیت گەرم ببێتەوە.
10- كەمبونەوەی بڕی ئاسن : كاتیك ئاستی ئاسن لە خوێندا كەمبێتەوە مەترسی توشبوون بە كەمخوێنی ڕوودەدات و بەمەش كەسی توشبوو زیاتر لە ئاسایی هەست بە سەرما بوون دەكات