به ڕاپۆرتی هاژە لە گێڕانەوە لە مێهر مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی شاندێک لە واشنتونه له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامهوانیدا باسی له دیدارهکانی وهفدی کورد له ئهمریکا کرد و هۆشداریی توندیشی دایه بهغدا.
سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ واشنتون مهسرور بارزانی وتی: دیدارمان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی پیشوو و نوێی ئەمریکا کردووه و لهوه دڵنیا بووینهتهوه که ئهوان بەردەوام دەبن لە پشتگیری کردنی ههرێمی کوردستان.
مهسرور بارزانی له وڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سهبارهت به پشکی ههرێمی کوردستان له بودجهی عێراق و ئهوهی که له ئێستادا پێشمهرگه ئهرکی سەرەکی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعشدا لەسەر شانیهتی وتی: "ئەگەر بەغدا بیانەوێت بەردەوام بن لەسەر ئەوەی رۆڵی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە نادیدە بگرن، ئێمەش بە دڵنیاییەوە هەڵوێستمان دەبێت".
وتیشی: "ئێمە پێشتریش خۆ پێشمەرگە شەڕی کردووە نەک لەبەر ئەوەی کە یارمەتیان دراوە یان لە بەغدا بودجەیان پێدراوە، ئێوە خۆتان ئاگادارن لە ساڵی ۲۰۱۴وە بودجەی کوردستان لەلایەن بەغداوە بڕاوە، پێشمەرگە شەڕی کردووە بۆ ئەو بیروباوەڕانەی هەیەتی و بۆ پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان، بێگومان ئێمە پارێزگاری لە خۆمان و لەو مەبادئانە دەکەین. "
راشیگهیاند که "ئێمە پارێزگاری لە وڵاتی خۆمان دەکەین، بەڵام لە هەمانکاتدا ئەم پەیوەندییەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر شێوازی مامەڵەکردنی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەبێت، ئەگەر ئەوان بیانەوێت بەردەوام بن لەسەر ئەوەی رۆڵی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە نادیدە بگرن، ئێمەش بە دڵنیاییەوە هەڵوێستمان دەبێت"
مهسرور بارزانی جهختی لهوه کردهوه که ئهوان دهیانهوێت ئاییندەیەکی رووناکتریان هەبێت لەو پەیوەندییە لەگەڵ حکومەتی بەغدا، ئینجا ئەمە لەسەر پەرلەمانتاران و لەسەر حکومەتی بەغدا دبێت چۆن دەیانەوێت سەیری ئاییندەی هەرێمی کوردستان بکەن لەگەڵ خۆیان، تاوەکو بێنە پێشەوە ئێمەش ئامادەین لەگەڵیان بچینە پێشەوە هاوکارییەکی زیاتری یەکدی بکەین.