تاریخ: ۱۳۹۵/۹/۱۴
ئامانجه‌ نهێنییه‌کانی تورکیا بۆ داگیر کردنی شاری باب

هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت: توركیا له‌ هه‌وڵی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ شاری بابه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی‌ داعش درێژ بکاته‌وه.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی هاژه به گێرانه وه له مێهر، ساڵح موسلیم له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی دایه‌‌ ئامانجه‌کانی تورکیا بۆ کۆنترۆڵی شاری باب که‌ ئه‌و به‌ رێگای چوون بۆ ڕه‌قه‌ی قه‌ڵای داعش ناوی ده‌بات.

ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند که‌ هیزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ هه‌وڵدان که‌ شاری‌ باب له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنن تا رێگه‌كانی‌ چون به‌ره‌و شاری‌ ره‌قه‌ی‌ قه‌ڵای‌ ئه‌و رێكخراوه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده‌ ئاسکرای کردووه‌ که‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شاری باب به‌دوری‌ ۳۰ كیلۆمه‌تر له‌ سنوری توركیا كه‌ له‌ ژێر كونتڕۆڵی داعشدایه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان شه‌رڤانانی كورد و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركیا به‌رده‌وامه.

جه‌ختیشی کرد که‌ ئه‌وه‌ی باب كونتڕۆڵ بكات رێگه‌كانی چوونی به‌ره‌و شاری ره‌ققه‌ قه‌ڵای داعش كونتڕۆڵ ده‌كات.

ساڵح موسلیم وتی: ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین باب له‌ داعش رزگار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات باب داگیربكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی داعش.

هاوپه‌یوه‌ند به‌م هه‌واڵه‌ خه‌ندان نووسیویه‌تی: شه‌ڕی باب ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌رده‌وامه، سوپای سوریای ئازاد له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌ پاڵپشتی‌ سوپای‌ توركیا بۆ رزگاركردنی شاری باب له‌ ده‌ستی داعش پێشڕه‌وی كردووه‌ و دوو كیلۆمه‌تر له‌و شاره‌ نزیك بوونه‌ته‌وه، له‌ كاتێكدا شه‌ڕڤانان به‌هه‌مان شێوه‌ له‌و شاره‌ نزیكبونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ری‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌وه‌.