ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانکۆ تاران وتی: سنه به هۆی پێگه و ناوه‌ند بوونێک که هه‌یه‌تی ده‌بێت ببێته سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی له جیهاندا.
به ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، دوکتور ئیسماعیل شهمس، نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری بواری مێژوو دوێنێ ئێواره له کۆڕی زانستی کتێب و به‌ڵگه ده‌ستنووسه‌کانی کوردستان که له لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی کوردستان ناسی زانکۆی ئازادی سنه به‌ڕێوه چوو، وتی: کاتێک پێداچوونه‌وه به مێژوو و کتێبخانه‌کانی جیهاندا ده‌که‌ین تێده‌گه‌ین که به ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر کتێبه ده‌ستنووسه‌کانی جیهانی ئیسلام له لایه‌ن نووسران و چالاکانی بورای فه‌رهه‌نگی کورده‌وه نووسراوه.
ئه‌م مامۆستای زانکۆی تارانه زیادی کرد: زیاترن کتێبه ده‌ستنووسه‌کانی کوردستان له کتێبخانه‌کانی ئێران دایه و دواجار تورکیا و میسر و ڕووسیا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی. ئه‌گه‌رچی ئه‌م کتێبانه زیاتر به زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی نووسراون، به‌ڵام له لایه‌ن نوسه‌ری کورده‌وه نووسراون، له ۱۰۰۰ ساڵی ڕابردوودا کورد ڕۆڵێكی یه‌کجار گرنگی له کاری کتێب نووسین و چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بووه.
دوکتور شهمس وتی: سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین و ئه‌یوبییه‌کان فه‌رهه‌نگی کوردی به ئاستێکی به‌رچاو گۆڕانی باشی به‌سه‌ردا هاتووه و دوو هینده‌ی ڕابردوو چینی نووسه‌ر له کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه به وڵاتانی ئه‌و سه‌رده‌مه زیادی کردووه. بۆ نموونه ئێمه ته‌نانه‌ت له بواری فه‌لسه‌فه‌دا که‌سێکی یه‌کجار گرنگ به ناوی "محه‌مه‌د بن مه‌حموود شاره‌زووری"مان هه‌یه، که به داخه‌وه ئێمه هێشتا نهماناسیهوه تاکوو ئێسته هیچ کتێبێکی ئه‌م فه‌یله‌سووفه کورده به زمانی کوردی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ نکهراوه و له چاپ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین یه‌که‌مین جار شانامه کرایه عه‌ره‌بی.
ئه‌و زیادی کرد: له سه‌ده‌ی نوهه‌م به‌ملاوه کوردی نووسینیش په‌ره‌ی سه‌ند و یه‌که‌مین نووسینی کوردی به زاراوه‌ی هه‌ورامی بووه و دواجار به کرمانجی و دوای هه‌موو ئه‌مانه به سۆرانی کتێب نووسراوه، به‌ڵام سۆرانی له ڕووی نووسینه‌وه ده‌رفه‌تی باشتری بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت. کورد به هۆی بڵاو بوونه‌وه به وڵاتانی ناوچه‌که‌دا به‌رده‌وام و هه‌ر له کۆنه‌وه چه‌ند زمانه بووه، واتا هه‌م کوردی، هه‌م عه‌ره‌بی، هه‌م فارسی و هه‌م تورکیان زانیوه و ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه که له کتێبخانه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که زیاترین که‌ڵک ببه‌ن و هه‌روه‌ها ڕۆڵێکی فه‌رهه‌نگی گه‌وره ببینین چون نووسرانی کورد زیاتر له چه‌ند زمانیان زانیوه و ئه‌مه‌ش ئه‌وانی له ناوه‌نده زانستییه‌کان به‌هێزتر ده‌کرد.
دوکتور شهمس وتی: ئێمه ڕه‌نگه به ده‌یان هه‌زار کتێبی ده‌ستنووسمان هه‌بێت که نووسه‌ره‌کانی کوردن و ئه‌مانه‌ش له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌بێت خشته نووسیان بۆ بکرێت و دواجار به گرنگی پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بکرێت، ئێمه ده‌توانین به یارمه‌تی ئه‌م سه‌رچاوانه به‌شێکی باشی مێژووی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیی له ڕابردوودا بدۆزینه‌وه و تێبگه‌ین که کۆمه‌لگای کوردیی له کۆندا به چ ساز و کارێک ئیشی کردووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه بۆ کتێب و به‌ڵگه ده‌ستنووسه‌کان ڕێکبخرێت، من له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که سنه ده‌توانێت ئه‌م ڕۆڵه گرنگه له ئه‌ستۆ بگرێت، شاری سنه لێهاتووی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ببێته ناوه‌ندی کوردستان ناسی له جیهاندا.
ئه‌و له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه زانستییه خه‌ختی کرد: ته‌نیا له عیماره‌تی ئاسه‌ف له سنه زیاتر له ۳۰ هه‌زار به‌ڵگه‌ی ده‌ستنووس بوونی هه‌یه و ڕه‌نگه له هه‌موو جیهاندا ئه‌م به‌ڵگانه به ملیۆنان به‌ڵگه بگات و ئه‌مه به‌ڕاستی ئیشێکی قورسه و ده‌بێت به وردی کاری له‌سه‌ر بکرێت.