تاریخ: ۱۳۹۸/۹/۲۰
فیلمە پاڵێوراوەكانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب ئاشكرا بوون
لیژنەی ئامادەكاریی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ ساڵی 2020 ناوی ئەو فیلم و زنجیرە درامایانەی ئاشكرا كرد كە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە.
لیژنەكە ڕایگەیاندووە كە ئەو فیلمانەی ئەمساڵ پاڵێوراون بریتین لە:
The Irishman
Joker
Marriage Story
Once Upon a Time in Hollywood
هەروەها زنجیرە درامایەكانیش بریتین لە:
The Crown
Fleabag
The Marvelous Ms
Game of Thrones
Big Little Lies
وا بڕیارە ئەمساڵ مەراسیمی پێشكەشكردنی خەڵاتەكە لە ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، مەراسیمەكەش لە كەناڵی NBSوە دەگوازرێتەوە.
گۆڵدن گڵۆب خەڵاتێكی سینەمایی جیهانیە و لەلایەن دەستەی هۆڵیوود بۆ رۆژنامە بیانییەكان ئامادە كرێ، لە ساڵی 1944دا بۆ یەكەمین جار ئەو خەڵاتە درا.