تاریخ: ۱۳۹۸/۹/۷
پێنج سودی گرنگی هێلکەی کوڵاو
هێلکەی کوڵاو یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کالسیۆم، زینک، ئۆمێگا 3، چەوری تەندروست، بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانیەوە چەندین سودی گرنک بە جەستە دەگەیەنێت.
یەکەم: تەندروستی مێشک باشتر دەکات
بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کۆلین، رێگری لە هەوکردنی مێشک دەکات.
دوەم: کۆرپەلە لە سکی دایکدا بە تەندروستی دەهێڵێتەوە
هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هۆکارە بۆ گەشەکردنی هەمو خانەکانی کۆرپەلە، دەبێتە هۆی گەشەکردنی بە شێوەیەکی تەندروست.
سێیەم: رێگری دەکات لە کەم خوێنی
هێلکەی کوڵاو دژی کەم خوێنی دەجەنگێت، کە بەهۆی کەمی خرۆکە سورەکان و هیمۆگلۆبین دروست دەبێت.
چوارەم: ئێسک بەهێز دەکات
هێلکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، کە ئێسک بەهێز دەکات، رێگری دەکات لە شکانی ئێسک.
پێنجەم: پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە
هێلکە دژە ئۆکیسیدانتە، یارمەتی نوێبونەوەی خانەکانی پێست دەدات، وادەکات پێستێکی جوان و تەندروستت هەبێت.