دوازدەهه‌مین ساڵوەگه‌ڕی کۆچی دوایی شاخەوانی
کورد "موقبیل هونه‌رپەژوه" له بۆکان بەرز ڕاگیرا
به پێی هەواڵی هاژه، لەم ڕێ‌وڕەسمه‌دا که له سەر گڵکۆی ئه‌م وەرزشوانه له کێوی "بەرده زەرد" بەڕێوە چوو، شاخەوانانی شارەکانی نەغەده، مەهاباد، سەقز، شنۆ، سەردەشت به‌شدار بوون.
موقبیل هونەر پەژوه 15ی خەزەڵوەری 1386ی هەتاوی له کاتی فێرکاری شاخەوانی به شاخەوانانی لاو له بەرزاییەکانی بەرده زەردی بۆکان هەڵدێرا و بریندار بوو و دوای 9 ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ ماڵئاوایی له ژیان کرد.
موقبیل ساڵی 1362 له بۆکان له دایک بووه و له ساڵی 1377 وەرزشی شاخەوانی دەستپێکردووە و له ساڵی 1379بوو به ئه‌ندامی تیمی نه‌ته‌وەیی ئێران.
ئه‌م وەرزشوانه بۆکانییه خاوەن ڕێکۆردی لاوترین شاخه‌وانه که توانیویه‌تی لوتکه‌ی "لۆتسه"ی نێپال، چوارەمین لوتکه‌ی بەرزی جیهان به بەرزایی 8 هەزار و 416 میتر له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا فه‌تح بکات.
ئه‌م وەرزشوانه ساڵی 1382 له لوتکه‌ی "گاشربرومی1" هاوکات که وێڕای "محەممەد ئه‌وزار" شاخەوانی نه‌غه‌دەیی خەریکی پێوانی ئه‌م لوتکه‌یه بوو، تووشی ڕووداوی ڕنوو بوو بەڵام زیندوو مایه‌وە.