تاریخ: ۱۳۹۵/۹/۱
"خه‌ڵاتی سه‌نپترزبورگ" به‌ دوو هونه‌رمه‌ندی کورد به‌خشرا
بە پێ هەواڵی هەواڵدەریی هاژە بە گەڕانەوە لە مێهر له‌ نۆهه‌مین خولی فستیڤاڵی جیهانی مۆسیقا و فۆلکلۆری شاری سه‌نپترزبورگی ڕووسیا گروپێکی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی و دوو موزسیانی کورد خه‌ڵات کران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ ئۆتێلی سه‌نپترزبورگ و به‌ به‌شداری ۷۰ گرووپی مۆوسیقیایی ڕووسیا و جیهان به‌ڕێوه‌ چوو. فستیڤاڵه‌که‌ ته‌رخان کراوه‌ بۆ مۆسیقیای ناوچه‌یی و فۆلکلۆر و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ گرووپێکی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیی و عوسمانه‌ سوور و کوڕه‌که‌ی تێیدا به‌شداریان کرد بوو.

فستیڤاڵه‌که‌ له‌ چه‌ند به‌شی وه‌ک مۆسیقا، شانۆ، سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌ڕێوه‌ چوو، که‌ له‌ کۆتاییدا ۱۳ گرووپ به‌ قۆناغی کۆتایی گه‌یشتن و ۶ گروپ خه‌ڵاتی باشترین گروووپی فستیڤاڵه‌که‌یان پێ به‌خشرا.

 

له‌م نێوانه‌دا گرووپی هه‌ڵپه‌ڕکێی نیشتمان له‌ کوردستانی ئێران به‌شداری کردبوو که‌ خه‌ڵاتی باشترین گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێیان پێ به‌خشرا. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند عوسمانه‌ سوور و کوڕه‌که‌یشی بۆ پارچه‌ موزیکێک له‌ ژێر ناوی "نایه‌ و ته‌پڵ" خه‌ڵات کران.  

شایانی باسه‌ که‌ فستیڤاڵی مۆسیقا و فۆلکلۆری سه‌نپترزبورگ ماوه‌ی ۹ ساڵه‌ له‌ ئاستێکی جیهانیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ساڵانه‌ به‌ سه‌دان گرووپ به‌شداری تێدا ده‌که‌ن، به‌ڵام ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م له‌م فستیڤاڵه‌دا وه‌رده‌گیرێن.