تاریخ: ۱۳۹۸/۸/۱۴
یەکەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مریەم قازی لە مەهاباد
به پێی هەواڵی هاژه، بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی چیرۆک‌نووس، شاعیر و لێکۆلەری کورد خاتوو مریەم قازی کۆمەڵێک لە شاعیران، نووسەران و هاوڕێیانی بە گردبوونەوە لەسەر مەزارەکەی یاد و بیرەوەریان بەرز نرخاند.
مریەم قازی لەدایک‌‌بووی شاری مەهابادە و خاوەنی دوو پەڕتووکی چیرۆکە بە ناوەکانی هاتنە ژوور قەدەغەیە و زیندە بە گۆڕ.
مریەم قازی ۱٤ی خەزەڵوەری ۹۷ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد و لە مەقبەرەتوشۆعەرای مەهاباد بە خاک سپێردرا.