تاریخ: ۱۳۹۸/۸/۱۳
نوێترین ریزبەندی باشترین و خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان
بەگوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنی Henley Partners passport Index، کە پێگەیەکی جیهانییە و هەڵسەنگاندن دەکات بۆ پاسپۆرتەکانی جیهان لەسەر بنەمای ئەوەی پاسپۆرتی هەر وڵاتێک بەبێ ڤیزا دەتوانیت گەشتی چەند وڵاتی پێبکەیت.
لە نوێترین ریزبەندی، باشترین پاسپۆرتەکانی جیهان بەمجۆرەی خوارەوەن:
ژاپۆن و سینگاپور (190 وڵات)
فینلەندا، ئەڵمانیا و کۆریای باشوور (188 وڵات)
دانیمارک، ئیتاڵیا و لوکسمبێرگ (187 وڵات)
فەرەنسا، ئیسپانیا و سووید  (186 وڵات)
ئۆستریا (نەمسا)، هۆڵەندا و پورتوگال (185 وڵات)
بەلجیکا، کەنەدا، یۆنان، ئیرلەندا، بەریتانیا، ئەمەریکا، سویسڕا (184 وڵات)
ماڵتا و چیک (183 وڵات)
نیوزلەند (182 وڵات)
ئوستراڵیا، لیتوانیا و سلۆڤاکیا (181 وڵات)
هەنگاریا، ئایسلەند، لاتیڤیا و سلۆڤینیا (180 وڵات)
خراپترین پاسپۆرتەکان
لوبنان و کۆریای باکوور (39 وڵات)
نیپاڵ (38 وڵات)
لیبیا، فەڵەستین و سودان(37 وڵات)
یەمەن (33 وڵات)
سۆماڵ و پاکستان (31 وڵات)
سووریا (29 وڵات)
عێراق (27 وڵات)
ئەفغانستان (25 وڵات)