تاریخ: ۱۳۹۸/۸/۱۱
سوودێکی نوێی خواردنی بامێ ئاشکراکرا
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنی بامێ ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت و رۆڵێگی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی مەترسی ئەو نەخۆشییە.
لە بابەتێکی تەندروستیدا ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، زانایان تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەو مشکانەکردووە کە توشی شەکرەبوون و دوای پێدانی بامێی وشکراو بەو مشکانە، رێژەی گلوکۆز لە خوێنیاندا دابەزیووە.
ئەو توێژەرانە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەگەر بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەشێوەی ڕێکخراو بامێ بخورێت ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێت، ئەویش بەجۆرێک ئەگەر شەوەکەی بامێ بخرێتە ئاوەوە و بەیانییەکەی لەگەڵ خواردنی بەیانیدا بخورێت.
پزیشکان داوا لە نەخۆشانی شەکرە بەتایبەت جۆری دوو دەکەن پەیرەوی سیستمی خۆراکی تەندروست بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جۆر خۆراکیان دیاریکردووە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن.
بەپیی وتەی زانایان، خواردنی بامێ چەندین سودی هەیە و شەکر لە ریخۆڵەکاندا دەمژێت و ئاستی گلۆکۆز لە خوێندا هاوسەنگ دەکات.