تاریخ: ۱۳۹۸/۸/۶
شەش سوودی گرنگ و پێویستی ترێ
شەش هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ ترێی بەرهەم هێناوە و گەشەی پێداوە ئەمەش وایکردووە، ترێ ببێتە هێمایەکی دێرینی مرۆڤایەتیی بۆ زۆربوون و گەشە.
لەگەڵ ئەوەی ترێ تام و چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە، سوودیشی زۆرە، لێرە باس لە حەوت سوودی ترێ دەکەین.
کانزاکان
ئەگەر پڕ بە یەک پەرداغ دەنکی ترێ بخۆیت، 25% پێویستی ڤیتامین سی رۆژانەت دەست دەکەوێت، 20% ڤیتامین کەی و 10% مس. هەروەها، بڕێکی لە ڤیتامین بی، پۆتاسیۆم و مەگنیسۆمی تێدایە.
دژە پیربوون
ترێ چەند جۆرێک لە دژە ئۆکسان لەخۆ دەگرێت کە سوودی زۆریان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و چالاککردنی سووڕی خوێن هەیە. هەروەها، ئەو دژە ئۆکسانانە سوودیان بۆ کارەکانی مێشک هەیە و پرۆسەی پیربوون هێواش دەکەنەوە.
خەوێکی تەندروست
لە ترێ مێلاتۆنینی سرووشتی هەیە و سوودی زۆری بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو و نەهێشتنی خەوزڕان هەیە کە ئەمەش سوودی بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ و قەڵەویی هەیە.
ترێ هاوڕێی دڵە
خواردنی ترێ ئەم سوودانە بە دڵ دەگەیەنێت: کەمکردنەوەی رەقبوونی خوێبەرەکان، کەمکردنەوەی هەوکردن، باشترکردنی سووڕی خوێن، کەمکردنەوەی فشاری خوێن و رێگریکردن لە کڵۆ بوونی خوێن.
پاراستنی چاو
لوتێین و زیانکسانسین دوو ماددەی ناو ترێن کە چاو و گلێنەکەی دەپارێزن و بەهێزی دەکەن.
هەرسکردن
ترێ خاوەنی ژمارەیەکی زۆر فایبەر نییە، لە پەرداخێکدا تەنها دوو گرام فایبەری تێدایە، بەڵام ئەو شلەمەنییەی لە ترێدا هەیە، جووڵەی ریخۆڵەکان رێکدەخات. کە ئەمەش دواجار سوودی بۆ سیستمی بەرگری و باشترکردنی دەروونی کەسەک دەبێت.