تاریخ: ۱۳۹۸/۸/۱
سودە سەر سوڕهێنەرەكانی هەنار
وەرزی  پایز  بەوەرزی  پێگەشتی هەنار ناسراوە ، هەربۆیە   ئێستا كاتی ئەوەیە بڕێكی  باش لەهەنار بخۆن، چونكە  لەگەڵ ئەوەی  میوەییەكی زۆر بەتام و چێژە هاوكات كۆمەڵێ سودی تەندروستی  بۆ مرۆڤ هەیە، كە پێویستە بزانرنێت.
   
لەبەر ئەم سودانەی خوارەوە هەنار بخۆن
1. هەنار زیاتر لەهەر میوەیەكی تر مادەی دژە ئۆكیسێنەری تێدایە كە هەڵدەستێ بە چاكردنەوەی  لەش لە مادە زیان بەخشەكان .
2. رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین c تێدایە كە پێست و ئەندامەكانی  لەش بەتەندروستی دەهێڵێتەوە.
3. هەنار زۆر كاریگەرە بۆ رێگرتن لە هەوكردنی جومگە و ریخۆڵەكان.
4. خواردنەوەی شەربەتی هەنار رۆژانە یارمەتیدەر دەبێت لە رێكخستینی پەستانی خوێن.
5. هەردوو سیفەتی دژە بەكتریایی  و دژە ڤایرۆسی هەیە بۆیە توانای ڕوبەڕووبونەوەی  هەیە  لەگەڵ ئەو نەخۆشینانەی هۆكارەكەیان بەكتریایە یاخود ڤایرۆسە.
6. سەرچاوەیەكی باشە بۆ فۆلیك ئەسید و پۆتاسیوم و ڤیتامین K.
7. كوالیتی سپێرم بەرەو پێش دەبات و رێژەی دووگیان بون لە خانماندا بەرز دەكاتەوە .
8. توانای مێشك بۆ بیركەوتنەوەی یادەوەریەكان  بەرەوپێش  دەبات.
9. رێگە لە ڕەقبونی لولەكانی خوێن دەگرێت.