که‌یهان که‌لهوڕ، موزیسیانی به ناوبانگی کورد خه‌ڵاتی ساڵی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای ئاڵمانیای پێ به‌خشرا
به ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، که‌یهان که‌لهوڕ، موزیسیانی به ناوبانگی کورد خه‌ڵاتی ساڵی ۲۰۱۶ی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای ئاڵمانیای بۆ کاستی "هاونیاز" پێ به‌خشرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ستێفان فرانزن، یه‌کێک له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای ئا‌ڵمانیا له‌مباره‌وه وتی: به‌رهه‌می یه‌کجار زۆر بڵاو ده‌بێته‌وه و خه‌ڵکی به زمان و فۆڕمی مۆسیقیایی تایبه‌ت به خۆیان جوانترین کاسته‌کان بهرهههم دێنن. کاستی "هاونیاز" یه‌کێکه له باشترین کاسته‌کانی ساڵی ۲۰۱۶ که ئێمه گوێمان لێگرت.
شایانی باسه که "هاونیاز" ناوی دوایین ئاڵبۆمی که‌یهان که‌لهوڕه که ناوێکی کوردییه و له‌گه‌ڵ هونه‌مه‌رندی به‌ناوبانگی کورد، ئاینور دۆغان له تورکیا تۆماریان کردووه و ماوه‌ی ۷ مانگه له ئێران به فه‌رمی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
که‌یهان که‌لهوڕ، هاونیازی به شێوه‌ی مۆسیقای ته‌رکیبی به‌رهه‌م هێناوه، واتا ئه‌م کاسته له ئامێزدانی مۆسیقای فلکۆری زاراوه جیاجیاکانی کوردییه پێکه‌وه. له‌م کاسته‌دا مۆسیقای که‌لهوڕی و سۆرانی و کرمانجی پێکه‌وه ته‌رکیب کراوه.
خه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای ئا‌ڵمانیا له ساڵی ۱۹۸۰وه ئه‌م خه‌ڵاته به باشترین کاستی بیانی که له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئا‌ڵمانیا تۆمار کراوه ده‌به‌خشێت و ئه‌مساڵ دوای کێبه‌رکێیه‌کی سه‌خت خه‌ڵاته‌که به که‌یهان که‌لهوڕ به‌خشرا. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ۱۵۶ ئه‌ندامی هه‌یه که هه‌ر هه‌موویان یه‌که‌م هونه‌رمه‌ندانی بواری مۆسیقای ئه‌ڵمانیان.