سباستییه‌ن مییهر, وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی ژیانی کوردی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2008 تا 2017ی خستۆته به‌ر دیدی بینه‌ران.
بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە، سباستییه‌ن مییهر وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی له کتێبێک‌دا به ناوی "له ژێر هه‌ر گەزە ئاسمانێ" ژیانی کوردی هه‌رێمی كوردستان، خه‌م و خۆشی، شه‌ڕ و ئاشتی، ئاواره‌یی و ئارامی و خۆشه‌ویستی ئه‌وان به یه‌کتری پیشان داوه.
ناوبراو وێنه‌ی ژیانی کوردی عێراق له ساڵانی 2008 تا 2017ی خستۆته به‌ر دید و له‌م ڕێبازه‌شدا کامه‌ران وێنه‌گری کورد یارمه‌تی به ناوبراوی داوه. کامه‌ران که وێنه‌گری شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ داعش بوو سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له جه‌رگه‌ی شه‌ڕدا ون بوو و هه‌رگیز زانیارییه‌ک له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه نه‌دۆزرایه‌وه.
سباستییه‌ن مییهر خه‌ڵاتی وێنه‌ی جه‌نگ له پۆلیتزری له ناو کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه و وێنه‌کانیش له ماڵپه‌ڕی شه‌خسیی ناوبراو وه‌رگیراوه.
سەرچاوە: ئاوێنه