تاریخ: ۱۳۹۸/۶/۲۸
لەکاتی بینینی ئەم نیشانانە لە منداڵدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت
منداڵان هەمیشە پێویستیان بە گرنگی پێدان هەیە و دەبێت دایکان و باوکان هەمیشە چاویان لەسەر منداڵەکانیان بێت و ئاگاداری هەر گۆڕانکاریەک بن کە لە منداڵەکەیاندا ڕودەدات، لەکاتی بەدیکردنی ئەم نیشانانە لە منداڵەکەتدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.
یەکەم: هەرکاتێک هەستت بە بونی پەڵەیەک کرد لەسەر پێستی منداڵەکەت و پەڵەکە بەردەوام گەورە دەبو، یان رەنگی پێستی منداڵەکەت گۆڕانکاری بەسەردا هات باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.
دوەم: ئەگەر قژی منداڵەکەت بەرێژەیەکی زۆر هەڵوەری بەبێ بونی هیچ نیشانەیەکی دیکە، دەبیت نیشانی پزیشکی پسپۆری بدەیت، رەنگە هۆکارەکەی کەمی ڤیتامینات بێت.
سێیەم: گۆڕانکاری لەناکاو لەهەڵسوکەوتی منداڵەکەت وەکو ئەوەی لەناکاو تورە ببێت و هەست بە بێتاقەتی بکات، یان کێشی جەستەی بەریژەیەکی زۆر زیاد بکات یان کەم بکات مانای ئەوەیە کێشەیەک لە تەندروستی منداڵەکەت هەیە و پیویستە بە زوترین کات نیشانی پزیشکی بدەیت.
چوارەم: ئەو کاتی منداڵەکەت بەرێژەیەکی زۆر ئاو دەخواتەوە، مەرج نیە هەمو کات نیشانەی نەخۆشی بێت بەڵام باشترە نیشانی پزیشکی بدەیت چونکە رەنگە نەخۆشی شەکرەی هەبێت یان کێشە لەپێستیدا هەبێت.
پێنجەم: پرخەی منداڵ لەکاتی خەوتندا ئاساییە ئەگەر هەندێک کات لە منداڵەکەتدا روبدات، بەڵام پرخەی منداڵ بە شێوەیەکی بەردەوام لە کاتی نوستن پێویستە پزیشک بیبینێت رەنگە لوی هەبێت.