بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە، هەلبژاردنی پێنجەمین خولی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ بەرێوەچوو.
لەگەل رەنگامە بونی گەلای داران، لاپەڕەیەکی نوێ لە دەفتەری مێژووی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شاری شنۆ هەلدەدرێتەوە و پاش ماوەی یەک ساڵ، بە سەری بلیندەوە لە بەردەم ویژدانی خۆی دەوەستێت ماندوو نەبونی لە خۆی دەکا و دەلێ گەلۆ ئەوە دیسان کاتی خۆ تەکاندن و ئاو پرژێن کردنی ئەو مالە خونجیلانەیە هاتۆتەوە.
تەکاندن و قال بونەوە و پەیمان نوێ کردنەوە لە هەر کۆمەلێک دا بە هەلبژاردنێکی تەواو دیمۆکراسیانە و لە جەوێکی تەواو ڕوون و ئاشکرا دا نەبێت دەستەبەر نابێت. ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ هەر لە درێژەی ڕێچکەی سالانی پێشوو لە مانگی خەرمانان، بەر و بوومی خۆی کۆ دەکاتەوە و بەرەو هەلبژاردنی سالانە هەنگاو دەنێت. بە وردی لەم نوسراوە دا باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەلبژاردن دەکەین.
وەک ئەمەگ ناسی بۆ کۆی گیان بەخت کراوانی ژینگە و ژینگە پارێزی ساتێک بێ دەنگی راگەیەندرا و لە لایەن کاک نورەدین نەزەری بەخێر هاتنی بەشداربوان کرا.
کاک تاهیر هیممەتی وەک بەرپرسی سەرەکی ( مدیرعامل ) ئاوڕێکی لە ڕەوتی ژینگە پارێزی دا و پاشان کاک کەریم خزری وەک هەمیشە جەوری وتاری تایبەت بە هەلبژاردنی کێشا و دار و بەرد بۆ بە گوێچکە بۆ وتە بە نرخەکانی. پاوێرپوینتی کۆی چالاکێکانی سالی رابردوو لە لایەن کاک کەریم عەلیزاده پێشکەش کرا و کە لە راپۆرتی ساڵانە لە بەشێکی دیکە دا بە گشت دۆستان رادەگەیەندرێت.
بەشی مالی ئەنجومەن لە لایەن کاک نورەدین نەزەری خرا بەر سەرنجی ئەندامانی ئەنجومەن. لە پاش ئەو بڕگانە، رەخنە و خالە ئەرێنی و نەرێنێکانی سالی پێشوو لە لایەن ئەندامان باس کرا. کاک فارووق ئەحمەدی، کاک حوسێن جەشنی، کاک حوسێن خەلیفە، کاک سەعدونی مەنافی و کاک رەحیمی سەلامەت و خاتوو ساهیرە ئەسەدی هتد باسیان لە را و بۆچوونی خۆیان کرد کە کاتی ڕاگر واتا کاک فەتاح سولێمانی ئەرکی دابەش کردنی کاتی لە ئەستۆ بو. بۆ بڕگەی هەلبژاردن لە سەرەتا دەستەی چاوەدێری و دەست پاکی دیاری کرد و دواتر بەلگەی دەنگدان درا بە ژینگە پارێزان و ئەندامانی ئەنجومەن. لە پاش خوێندنەوە و بە بەلگە کردنی ئاکامی هەلبژاردن ئەم داتا و دەنگانە هاتنە بەر دەست و هەلبژێردراوی خولی پێنجەمی هەلبژاردنی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی ژینکۆ دیاری کرا.
بەرێز تاهیر هیممەتی وەک کەسی یەکەم
بەرێز مراد نەزەری وەک کەسی دوهەم
بەرێز فارووق ئەحمەدی وەک کەسی سێهەم
بەرێز کەریم عەلیزاده وەک کەسی چوارەم
خاتوو ساهیرە ئەسەدی وەک کەسی پێنجەم
ئەندامی جیگر بەرێز رەشید ناسرزادە
چاوەردێر واتا بازرەسی سەرەکی
بەرێز شەهاب ئێحسانی
بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شاری شنۆ