تاریخ: ۱۳۹۸/۶/۱۱
خواردنەوەی ئاوی گەرم چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت
بە پێی هەواڵی هاژە،  توێژینه‌وه‌كیان له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئاوی گه‌رم له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه‌ ده‌توانرێ له‌و رێیه‌وه‌ چاره‌سه‌ری جۆره‌ها نه‌خۆشی بكرێت، ئاوەکە تا ئەو رادەیە گەرم بکرێت کە بتوانرێت بخورێتەوە چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، ماڵپەری healthline سودەکانی خستوەتەڕو.
یەکەم: کێشە لە کۆئەندامی هەناسەدان نامێنێت، هەناسدان ئاسایی دەبێتەوە، سەرئێشە ناهێڵێت.
دوەم: کێشەی هەرسکردن ناهێڵێت، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی برینی گەدەیان هەیە.
سێیەم: دەبێتە هۆی لەناوبردنی توڕەیی و شڵەژان، کەسەکە هێمن دەبێت.
چوارەم: دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەبزی، جەستە لە هەمو پاشەڕۆکان خاوێن دەکاتەوە.
پێنجەم: رێگر دەبێت لە وشک بونەوەی جەستە، پارێزگاری لە شێداربونەوەی جەستە دەکات.
شەشەم: یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی کێشی جەستە، یارمەتی هاوسەنگ کردنی پلەی گەرمی جەستە دەدات، بەتایبەتی ئەگەر سەرەتا و کۆتایی رۆژەکەت پەرداخێک ئاوی گەرم بخۆیتەوە.
حەوتەم: دەبێتە هۆی چالاککردنی سوری خوێن، کاریگەری دەبێت لەسەر هەبونی خەوێکی ئارام.
هەشتەم: سترێس کەم دەکاتەوە، ئەگەر تێکەڵی هەندێک شیری گەرم بکرێت زیاتر هەست بە ئارامی دەکەیت.
نۆیەم: دەبێتە هۆی ئارەق کردنەوەو ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خاوێنکردنەوە جەستە لە ژەهر.
دەیەم: ئەو کەسانەی کێشەی گیربونی خواردنیان هەیە لە سورێنچک، بە خواردنەوەی ئاوی گەرم ئەو گرفتەیان نامێنیت.