تاریخ: ۱۳۹۸/۶/۸
ڕوانگە سەرکەوتووترین گۆڤاری خوێندکارانی وڵات

گۆڤاری ڕوانگە بۆ دووهەمین جار لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بووە سەرکەوتووترین گۆڤاری کۆمەڵایەتی ئێران

فستیڤاڵی ڕەسانە و گۆڤارەکانی خوێندکارانی ئێران لە ڕۆژی ۵ی گەلاوێژ لە زانکۆی تاران بەڕێوە چوو، لەو ڕێوڕەسمەدا ڕوانگە بۆ دووهەمین جار خەڵاتی باشترین گۆڤاری کۆمەڵایەتی وەرگرت.

ڕوانگە گۆڤاری کوردی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێز بوو کە لە ساڵی ۱۳۹۴ی هەتاوی بە هەوڵ و تێکۆشانی هەندێ لاوی خوێندکاری کورد لە تەورێز دامەزرا و لە دووای چاپ و بڵاوکردنەوەی پتر لە ۱۰۰۰ لاپەڕە لە دە ژمارە دا، بە تاوتوێ کردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وڵات دا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.