بە پێ هەواڵی هەواڵدەری هاژە ژمارەی 187ی گۆڤاری مههاباد چاپ و بڵاوکرایەوە.
لە سەر وتاری ئەو ژمارەیە مودیر مەسئوول تەوەری "زەمان هات و ڕابرد" دێنێتە بەر شڕۆڤە و لەوێدا تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵگای کوردەواری بەتایبەتی چینی خوێندەوار و گلەیی و گازەندەی خۆی لە هەمبەر گرینگی نەدان بە کتێب و بڵاوکراوەکانی ڕۆژنامەیی دێنێتە بەر باس و لە بەشێکی دا دەڵێ: "کتێب و ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی هاوشێوە، وەک کەرەسەیەکی بەنرخ و شوێندانەر، تا ڕادەیەکی بەرچاو لە لیستەی پێداویستیەکان بەدەرن. لە سەبەدی نیازی ڕۆژانەی بنەماڵەکاندا ئەو بایەخەی بۆ سەبزی و تۆو و توور و کەلەم و سیغار و پیواز و.... دادەندرێ، بۆ کتێب و ڕۆژنامە دادەندرێ!!"
لە لایەکی تر دا وەک قسەی دڵی هەموو چینی پێنووس بهدەستێک دەئاخەفێ کە "کتێب و بڵاوکراوە کوردییانە بە خوێنی دڵ دەنووسرێن و جوان نییه کە بە بێنازی لە سەر پێشخوانی ڕۆژنامەفڕۆشییەکان بمێنێتەوە".
شێوەی ڕووبەرگی گۆڤاری ئەو ژمارەیە وێنەیەکی کۆنی مامە شوانی شمشاڵ بەدەست هاوڕێ لە گەڵ بێریوانی مەڕدۆشە کە بە جل و بەرگ و کەوش و کەپەنکی سەردەم کێشراوە.
وتارەکان لە سەر تەوەری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەدەبی وەستاوەتەونەوە کە لەوێدا 18بابەت بە زمانی کوردی و 6 بابهتیش بە زمانی فارسی نووسراوە.