هاژه ـ ڕۆژی شه‌ممه 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 95ی هه‌تاوی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی کورد، مامۆستا هێدی له شاری مه‌سیف (سه‌لاحه‌دین)ی هه‌رێمی کوردستان به به‌شداری هێندێک له به‌رپرسانی حکومه‌ت و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی حیزبی و خه‌ڵکی ئه‌ده‌ب دۆست له گۆڕستانی ئه‌م شاره و له ته‌نیشت وهزیریڕۆشنبیری کۆچ کردوو، مامۆستا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی به خاک ئه‌سپێردرا.
خالید حیسامی ناسراو به مامۆستا هێدی له دایکبووی ئاوایی شێخاڵی نێوان مه‌هاباد و بۆکان له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوهزیرانى هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا هێدی پەیامێكی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، خەڵكی بۆكان و مەهاباد و هەموو گەلی كوردستان كرد و خوالێخۆشبوو‌ى وەك ڕۆشنبیرێكی شۆڕشگێڕ و وەفاداری كورد پێناسه کرد.
هه‌روه‌ها شووڕای شاری بۆکان و پیرانشاریش به‌م بۆنه‌وه برووسکه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆیان بڵاو کرده‌وه و به گشتی شاعیران، نووسه‌ران و لایه‌نگرانی وێژه و هدهبی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و لاپه‌ڕه‌کانی خۆیان کۆچی دوایی ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌یان به خه‌سارێکی گه‌وره ناساند و هیوایان خواستووه ڕێگه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه پڕ ڕێبوار بێت.
ڕۆحی شاد و یادی هه‌رمان
وێنه: عه‌لی ڕه‌شیدی