ڕۆژانی پێنج شەممه و هه‌ینی 10 و 11ی گەلاوێژ شانۆی "به یه‌ک دەگهینهوە" به به‌شداری به‌رچاوی هۆگرانی شانۆی کوردی له ئامفی تەئاتری فەرهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد بەڕێوە چوو.
ڕەسووڵ بانگین دەرهێنهری ئه‌م شانۆیه وتی: شانۆی "به یه‌ک دەگهینهوە" پێشتر له شارەکانی ورمێ و هەولێر ئیجڕا کراوە و به سرنج‌دان بەوەیکه هەست و سۆزێکی تایبه‌تیم بۆ شاری مەهاباد هه‌یه تەمامان گرت ئه‌م شانۆیه له‌م شارەش بچێته سەر سەحنه.
ئه‌م شانۆیه به‌رهه‌می گرووپی ته‌خته ڕەش له 40 خولەک دا، ڕەوایهتێکه دژی شەڕ، ئهکتهرەکان بریتین له "فرووغ کەنعان" و "ڕەسووڵ بانگین"، هەروەها له بەشی مۆسیقادا "ڕەزا هەنارە" ئه‌رکی له ئه‌ستۆ بووە.
لەم کۆڕەدا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شانۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕێز له تێکۆشانی "ڕەسووڵ بانگین" گیرا.
وێنه‌گر: ئه‌میر قادری