به پێی هه‌واڵی هاژه، ڕوژی چوارشەممه 9ی گەلاوێژی 98ی هه‌تاوی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینەمای لاوانی مەهاباد 6 فیلمی 6 دەرهێنهری کورد له ئامفی تەئاتری فەرهه‌نگ و ئیرشادی مەهاباد، به ئامادەبوونی کۆمه‌ڵێکی بەرچاو له هونه‌رمەندان و و لایه‌نگرانی فیلم و سینەما نمایش کران.
ڕەحیم بایەزیدی بەرپرسی سینەمای لاوانی مەهاباد له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاژه وێرای ئاماژه بهوەیکه ئه‌مه 63هه‌مین پاتۆقی فیلمی ئه‌و ئه‌نجومه له شاری مەهاباده، وتی: به نمایش دەرهێنانی فیلمی ئه‌م دەرهێنهره کوردانه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هونه‌رمه‌ندانی خۆماڵییه و هەوڵێکه بۆ کرانه‌وەی دەرگاکانی سینەما له شاری مه‌هاباد که پتر له 15 ساڵه داخراوە و به‌رز کردنه‌وەی دروشمی "سینه‌مای شاری من کوا؟".
جەلال ساعدپەنا خەڵکی سنه که تا ئێستا 9 فیلمی کورت و فیلمێکی نیوەبڵندی ساز کردووە به هاژه‌ی گوت: فیلمی "آب ی‌خ" که ئه‌مڕۆ نمایش کرا له نزیک 40 فستیڤاڵ به‌شدار بووه و چەندین خەڵاتی بۆ خۆی تۆمار کردووە که گرینگ‌ترینیان له کالیفۆرنیای ئه‌مریکا خەڵاتی باشترین سێناریۆ، له فستیڤاڵی ئیسفەهان به دوو خەڵات له بەشی سەرەکی و له چەشمی سێیهههمیش خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرتووه.
هەروەها ڕامین محەممەدیار دەرهێنەری سەردەشتی به فیلمی (No files) ڕایگه‌یاند: ئه‌م فیلمه ساڵی 95 له تاران ساز کراوە و له 7 فیستیڤاڵ بەشداری بووە که یه‌کێک له گرینگترینەکان فستیڤاڵی دهۆک بووه و له فستیڤاڵی ته‌سویری ساڵ خەڵاتی باشترین فیلمی پێدراوە.
زانیار محەممه‌دی نێکو دەرهێنهری بۆکانی به فیلمی (خاطرات گلی من) به هەواڵنێری هاژه‌ی گوت: ئه‌مه سێهه‌مین کاری کورتی منه که له فستیڤاڵی سلێمانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئه‌زموونی، له فستیڤاڵی سی ئێف ئێفی ئه‌مریکا خەڵاتی باشترین فیلم و له فیلادێلفیای ئه‌مریکا خەڵاتی دووەمی باشترین فیلمی بیانی وەرگرتووە.
هەروەها له‌م کۆڕەدا فیلمی "استادیوم"ی کەیوان فەهیمی دەرهێنهری مەهابادی، "سمفونی شهر"ی سینا ئه‌لیاسی زاده دەرهێنهری مەهابادی و "غزلی در تاریکی" نەجات مەولوودی دەرهێنهری شنۆیی نمایش کران.
دەرهێنهرانی بەشداربوو له‌م کۆڕەدا هیوایان خواست دەرگاکانی سینەما له شاری مەهاباد به‌رەو ڕووی جەماوەر بکرێته‌وە و پشتیوانی گەرمی خەڵکیان لەم فیلمانه وەک هاندەرێکی باش وەسف کرد.