تاریخ: ۱۳۹۸/۵/۳
چیرۆک ئەزموونێکی دیکه‌یە لە ژیاندا کە تاقیمان نەکردۆتەوە

ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی کوردستان، ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی باژێڕی بانە و بنکەی ئەدەبیی - فەرهەنگیی بانە "بەڕۆژە " بە مەبەستی هاندان و پێکهێنانی بەستێنێکی شیاو بۆ دۆزینەوەی نوسەرە لێهاتوەکان و ناساندنی باشترینەکانی بواری چیرۆکی وڵات و سازکردنی پردێکی پێوەندی لە نێوان ئەدەبی کوردیی و فارسی، بە کەڵک وەرگرتن لە وتووێژ، دیمانە و دانیشتن لەگەڵ کەسایەتییە بە تواناکان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانیان، دوانزەهەمین فستیڤاڵی چیرۆکی بانە بە ڕێوە دەبات.

کورتە چیرۆک:

بەشی زمانی فارسی - بەشی زمانی کوردی

 بەشی تایبەت: چیرۆک نووسی منداڵ و مێر منداڵ

نووسەرانی ئەم بەشە لە دایک بووانی ساڵی1384ی هەتاوین؛ پێویستە کۆپی ناسنامەی نووسەر لەگەڵ بەرهەمەکەدا هەناردە بکرێت

 وتار:

 -بابەتی ئازاد لە سەر تەوەری کورتە چیرۆک

 -لێکدانەوەی چیرۆکە سەرکەووتوەکانی یازدە فستیڤاڵی پێشووی چیرۆکی بانە

-کاریگەریی چیرۆک نووسین لە سەر ئاڵووگۆڕەکانی کۆمەڵگا و دەر ئەنجامی کلتووری لە پەرە پێدان و بەرەوپێش چوونی تاک و کۆمەڵگا

مەرجەکانی بەشداری لە فستیڤاڵ:

 -پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداری لە فستیڤاڵ

-هەر نووسەرێ بۆی هەیە تا سێ بەرهەم بۆ نووسینگە بنێرێ

 

شێوازی ناردنی بەرهەم:

ناردنی فایل بە شێوازی word -

فایلی mp3  -چیرۆک بە شێوازی دەنگ

-                                                                                            -ناردنی فایلی عەکسی پرسنێلی پێویستە

ناونیشانی پۆستی ئێلێکترۆنیکی فستیڤاڵ:  

Dstan.kurd1398@gmail.com

: ناونیشان تێلگرامی

@Dastankurd1398

ناونیشان: پارێزگای کوردستان - بانە مەکۆی فەرهەنگیی هونەریی - ئیدارەی ئیڕشادی ئیسلامی - نووسینگەی فستیڤاڵی سەرانسەری چیرۆکی بانە

 

-دەبێت ئەو بەرهەمانەی کە لە ڕێی پۆستەوە دەنێردرێن سێ نوسخەی تایپ کراو بێت لە ڕوپەڕێکی A4 هەروەها ناردنی فایلی تایپ کراوی کۆمپیۆتەری کە بە نەرم ئامێری  Word و فۆنتی BMitra لە قەبارەی 14 تایپ کرابێت، پێویستە

 

دەبێت چیرۆکە کوردییەکان بە فۆنتی Unikurd لە قەبارەی 14 دا تیپ بکرێن

-وەرگێڕانی فارسی چیرۆکە کوردییەکان بنێردرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاستەوخۆ لە کاتی خوێندنەوەی بەرهەم لە فستیڤاڵدا

-کاتی تەرخان کراو بۆ خوێندنەوەی هەر چیرۆکێک 15خولەکە

-ئەو بەرهەمانەی کە لە کتێب و گۆڤاردا چاپ کرا بێت وەرناگیرێن

-لەسەر داخوازیی وتارنووسان، نووسینگە دەتوانێت بەرهەمە سەرکەوتووەکانی ساڵانی پێشووی فستیڤاڵیان بۆ بنێرێت

-کورتەی وتار لە لاپەڕەیەکدا و دەقی وتار ئەوپەڕی تا دە لاپەڕە وێڕای دەستنیشان کردنی سەرچاوە بەڕێ بکرێت

سەرنج:

ئەو چیرۆکانەی گەیشتوونەتە بەشی کۆتایی فستیڤاڵ تاوتوێ و داوەری دەکرێن

بە کەسانی هەڵبژاردە، خەڵات، ڕێزنامە و تەنوویس پێشکەش دەکرێت

سەرنج: ئەگەر ئەو مەرجانەی سەرەوە بۆ ناردنی بەرهەم لەبەرچاو نەگیرابێت چیرۆک ناچێتە بەشی کۆتایی

لە پێگەی ئینتێڕنێتی فستیڤاڵدا بەرهەمە گەیشتوەکان ڕادەگەیەنی

تەلەیفوون: 08734244050/ 08734242550

جێگای ئامگژەیە نووسینگەی فستیڤاڵ کاژێری 9ی بەیانیان تاکوو 1ی نیوەڕۆ وڵامی تەلەفوونەکان ئەداتەوە

مۆبایل: 09227704660

ڕۆژژمێری فستیڤاڵ:

دواین مۆڵەتی ناردنی بەرهەم ۳۱ی خەرمانانی 1398ی هەتاوییە

کاتی بەڕێوە چوون: سەرماوەزی 1398

زانیارییەکانی فۆڕمی ژێرەوە دەبێت لەگەڵ بابەتەکاندا ڕەوانە بکرێت

        

 

 

 

 

 

شوێنی تایبەت بە وێنە

 

 

ناو:                          شۆرەت:  

 

ناوی باوک:                                  ساڵی لەدایکبوون:

 

ناونیشان:                      پارێزگا:                 باژێر:               

 

شەقام:                          کۆڵان:                 پەلاک:                       کۆدی پۆستی:

 

ژمارە تەلەفۆنی ماڵەوە:

 

 

مۆبایل:                     

 

ناونیشانی شوێنی کار:

 

بیۆگرافی: