تاریخ: ۱۳۹۸/۴/۲۸
دیوانە شێعری شاعیرێکی سەقزی بڵاو کرایەوە

بە پێی هەواڵی هاژە، دیوانە شێعری شاعیر، نووسەر، ڕەخنەگری سەقزی ساڵح سوزەنی بڵاو کرایەوە.

به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و دیوانه‌ له‌ژێر ناوی "سه‌رتان لێ ئه‌سێوێ ئه‌زانم"پێک هاتووە.

ئه‌ركی چاپی کتێبەکە لە ئەستۆی شاعیری کورد قوباد جه‌لیزاده بووە کە له‌ چاپخانه‌ی پێره‌مێرد له‌ شاری سلێمانی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

ساڵح سوزەنی لەسەر دیوانەکە دەڵێت: دیوانەکە لە شێعرەکانی ماوەی ساڵانی 1998 بۆ 2006ەوە پێک دێت.

سوزەنی لە درێژەدا لەسەر شێعرەکانی نێو دیوانەکە دەڵێت: دیوانەکە بەشێک لە شێعرەکانی وەکوو کۆشێعرگەل، درۆ موقەددەسەکان، بەژمارەی تەلەفوونەکانی عالەم، شێعرەسات، وەهمەکانی ئەشق، تابلۆکانی دەمامەک، چ شار و... لەخۆ گرتووە.

سوزەنی نێوی دیوانەکەی بە نێو یەکێک لە شێعرەکانی کردووە.